خاس¹/xas: ئان:[ هـ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هو | uh |
تێنینی |
خواس بە کەوتنی دەنگی( و) لە خاس دا وەک چوار _ چار، خورادن _ خارن.{ ج. نەبەز، ل، 351}. |
پێشگرێکە بەواتای چاک، باش، جوان، قنج، هووس |
1 – چاک، باش، ڕند ، خوو.
:: بەتەما مەبە کەس خاست بێژی.{ پپ}
2 – تازە، نوێ.
3 – جوان، شیرین، قەشەنگ.
خاسان/xasan: ن:[ کۆ] چاکان.
خاسە/xase: ئانتـ:[ خاس+ ئە] چاکە، باشە، ڕەسەن. >< پێچەوانەی زڕە
:: خاسەکەو.
خاسەڕەنگ/xaseřeng: نتـ:
1 – خۆڕەنگ: ڕەنگێک کەکاڵ نابێتەوە، ناچێتەوە.
2 – خاکێکی سوورە دەرمانی لێدەردەهێنن.
خاسەکەوێ/xasekewê: نتـ: کەوی چاک.
{
نیشتبوو بولبولـی شەیدا لە گوڵێ
وای دەفەرموو لە زمان خاسەکەوێ
}{حەقیقی}.
خاسەوبوون/xasewbȗn: کتن:[ کباش، کهـ]
1 – کە چاک دەکرێتەوە.
:: سەعەتەگەی خاسەوبوَو.
2 – چاکبوونەووە.
:: جەلال رەویشتی خاسەوبوَە.
3- باش بوونەوە.
:: کمال خاسەو بوَ، یان هێمان بیمارە.
خاسەوکەر/xasewker: کتپ:[ کباش، کهـ] چاکوەکەر، چاکەوکەر.
خاسەوکردن/xasewkirdin: کتپ:
1 – چاککردن، چاککردنەوە.
2 – زیندووبوونەوە.
3 – ژیانەوە.
:: دکتور خاس مردگ نیە کێگەوە.
خاسەووتن/xasewutin: کتپ:[ ئەردە] پێهەڵگوتن، هەڵنان.
خاسبوون/xasbûn: کتن: چاکبوون، باشبوون.
خاسبوونەوە/xasbûnewe: کتن: چاکبوونەوە، لە نەخۆشی هەستانەوە.
خاستر/xastir: ئانتـ:[ کهـ][ خاس+ تر] بڕشتر، چاکتر، خاس تەر( هـ).
خاستربوون/xastirtbûn: کتن: چاکتربوون.
خاستربوونەوە/xastirbȗnewe: کتن: چاکتربوونەوە.
خاسترکردنەوە /xastirkirdin ewe: کتپ: چاکترکردنەوە.
خاسترین/xastirîn: ئانتـ:[ کهـ] چاکترین.
خاسکردن/xaskirdin: کتپ: خاس کەردەێ( هـ) { درودی، ل، 53}، چاککردن، باشکردن.
خاسگەڵ/xasigeľ: نتـ:[ خاس+ گەل] باشان، باشگەل، چاکان، چاکەگەل.
خاس ووتن/xaswutin: کتپ:[ ئد] باش ووتن، خاس گوتن.
خاسووتن{لە بارەی کەسێکەوە}/xaswutin{le barey kesêkewe}: کتپ :[ ئد] پێهەڵگوتن، هەڵنان، ستایش کردن، ستایشت کردن، پەسن کردن، تاریف کردن.
خاس و خراو/xas ȗ xiraw: ئانتـ:
1 – چاکوخراپ.
2 – تێکەڵاو.
خاسی/xasî: نچ:[ هـ][ خاس+ ئی] باشی، چاکی.
خاسیی/xasîy: نچ:[ کهـ][ خاس+ ئیی] خاسی، چاکیی، ڕندیی، ئەمەگ، قنجیی، قەنجیی( بە پارە یان شتی دیکە){ شوان، ل، 482}.
خاسیی کردن/xasîy kirdin: کتپ:[ که][ خاسیی+ کردن] باشەکردن، چاکەکردن.
.
.
_______________
خاس²/xas: ن:[ ڕوو] کاهوو : گیایەکی گەڵا پانی چەورە، دەخورێت و دەکرێت بە سەڵاتە.
.
.
_____________
خاس³/xas: ن: گزی، فێڵ.
خاسووک/xasȗk: ئان:
1 – فێڵباز، گزی کەر.
2 – هەڵپەرست : کەسێکە خۆی لە شوێنی بەترسدووربخاتەوە.
.
.
.
.