زەنبەق/zenbeq: ن:[ ڕوو] زەمبەق _ زەمەق _ زمیق، زنبە _ زنبەق، زیوا، گوڵە گەزیزە : ڕووەکێکی پیازی بەهارییە : گەڵاکانی باریک و درێژ و ڕەنگەکەی سەوزی مەیکەوسوورە، گوڵەکانی زۆر جوانە لە ڕەحەتی دەچێت و بۆنخۆشە، بنەماڵە زەمەق 300 جۆری هەیە، زەمەق بۆ دەرمانی زگچوون و رشانەوەش دەبێت.[ فەرەنسی : Iris de florence ].
{
گەردن کەچە وەنەوشە لە زەنبەق سەلام ئەکا
نیلوفەرە بە قەهقەهە لێوی کرایەوە
}{ حەمدی }
.
{
لە مەیخانەی چەمەن بەزم و تەرەبیان گرت قەدەح نۆشان
شەقایەق بادە، زەنبەق شیشە، نێرگس ساغەری هێنا
}{ وەفایی}.
زەنبەقەییەکان/zenbeqeyiyekan: نتـ:[ ڕوو] تیرە( بنەماڵەی ڕووەکی). [ ئینگـ : liliaceae ]
.
.
.
.