ڕێدان/řêdan: کتپ، ن:[ ڕێ+ دان]
1 – بووارەدان _ بواردان، ڕووخسەتدان، ڕێگادان، مەیداندان، شەلەگەدان، قۆڵکێشان، هەڵبواردن، هێشتن : تێپەڕین بەشتێک و حیساب نەکردنی.[ ئینگـ : Allow ، Permit]
2 – خوڵک، دەستوور.{ گیو، ل، 509}.
3 – وچانی ئیشکردن.
ڕێدەر/řêder: نفا:[ ڕێ+ دەر( دان)] مەیداندەر، قۆڵكێشەر.
ڕێدەرکردن/řêder kirdin: کتپ:[ ڕێ+ دەر+ کردن] ڕێگادۆزینەوە.
ڕێدران/řêdiran: کتپ:[ کاڕابزر] مەیداندران، دەستووردران.
ڕێدراو/řêdiraw: ئانفا:[ ڕێ+ دراو( دران)] مەیداندراو، قۆڵ بۆ کێشراو.
ڕێپێدران/řêpêdiran: کتن: ڕێپێنامه، مۆڵهت license.
ڕێپێدراو/řêpêdiraw: ئانفا:[ ڕێپێدران] [ ع : متفق علیە، مسموح ].
.
.
.
.