چپ/çip: ن ، ڕەگ:

1 – [ دەنگ] پچ: دەنگی داکەوتنی دڵۆپە.  

2 – [ ڕەگی چاوگی چپاندن]

چپان/çipan: کتن:[ چپ+ ئان]

چپاندن/çipandin: کتپ: بەسرتە قسەکردن، سرکەکردن. 

چپانن/çipanin: کتپ:[ ئەردە] چپاندن. 

دەچپێ/deçipê: ف: دەسرتێ. 

{

زریکەی وەک شریخەم دێ لەبنا گوێت دەچپێ
تەکوجم ناکەی‌ و بێی لەو خووە ئەهـ خوایە توڕەم

}{هاوڕێ حمەامین}

چپە/çipe: ن:[دەنگ] پچە، چتە، چرچە، چڤە، سرتە، سركە، فتە : دەم لەگوێ، بەنهێنی دواندن، قسە بەدەنگی نزم. 

چپەچپ/çipeçip: ئانتـ:[دەنگ] پچەپچ، چرپەچرپ، چڤەچڤ، خشەخش _ خشپەخشپ، سرتەسرت، كەین وبەین، پەیڤی نهێنی، هەست وخوست( هـ)  : چیەی یەک لە دوای یەكتری.

چپەچپکردن/çipeçipkirdin: کتپ:[دەنگ] پچەپچ کردن، پچەپچەكردن.

چپەکردن/çipekirdin: کتپ: پچاندن _ پچانن، سركاندن.

چپچپ/çipçip: نتـ:[ چپ+ چپ] دەنگی لەسەریەکی داکەوتنی دڵۆپە.{ هەژار، ل، 201} 

چپوهۆڕ/çipûhoř: نتـ:[ چپ+ و+ هۆڕ] سرتە و خورتەی زۆر.  

.

.

.

.