شاپەسەن/şapesen: ن:[ ڕوو] تۆقەگوڵ، مینا : نەمامێکە قەدەکەی چوار سووچە و گوڵی ووردووردی شین دەگرێت. وە بۆ مەبەستی ڕازاندنەوە و پزیشکی دەچێندرێت. سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دژی ئاوسانی ئاڵووی ناو دەم و ڕشانەوە.[ لا : VERBENA X HYBRIDA – VERBENA OFFICINALIS L]
پاشکۆی officinalis کە لە وشەی لاتنی officina هاتووە و پێ دراوە، نیشانەی ئەوەیە کە ئەم گیایە پێشتر وەک درمان بەکارهاتووە، چونکە ئەو ناوە لاتینیە مانای دەرمانخانە یان تاقیگە دەدات.
{
گوڵی شاپەسەن، لالەعباسی
چەشمەخروس و زوڵفی هەیاسی
}{ پێرەمێرد}.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Lamiales | Oleaceae |
Verbenacées |
Verbena officinalis |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | لچدارەکان | زەیتونییەکان | شاپەسەنییەکان | شاپەسەن |
شاپەسەنییەکان/şapesen: ن:[ ڕوو] شاپەسەنییەکان گوڵێکی رەنگاوڕەنگ دەگرێت و لە جیهاندا نزیکەی 225 جۆری هەیە، رەنگە لای خۆمان تەنیا چەند جۆرێکی دەست بکەوێت کە بۆ جوانی لە نێو گوڵدان و باخچەدا دەیچێنن. بە شێوەی بنچک تا 105سم باڵا دەکات و لەقەکانی رەنگیان بۆرە، گەڵاکانی سەوزێکی مەیلەو زەرد و باریک و درێژن و لە گەڵا شویت دەچن، گوڵی چووکەی جوانی بە زۆر رەنگی وەک سوور، چێرەیی و بەنەوش و چەرمووی هەیە، بۆنی زۆر خۆشە و بۆ دەرمان دەشێت، لەبەر گوڵە جوانەکانی وەک گوڵێکی جوان لە باخچەکاندا دەیچێنن. جۆرێکی دیکەی هەیە کە زۆرتر بۆ دەرمان بەکاردێت. [ لا : Verbenacées].
لە شاپەسەندا ماددەی شیمیایی جۆراوجۆر هەیە کە ئەمانە هێندێکیانن: تانین : Tannin، موسیلاژ : Mucilage ، ساپۆنین : Saponin، ڤێربێنالین : Verbenalin و بتاکاروتین : کە ماددەیەکی تاڵە.
.
.
.
.