… دوو/dû …. : ن: پاشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای قسە یان پەیڤین دێت.
کەمدوو/kemdû: ئانتـ:[ کەم+ دوو] کپ، بێدەنگ.
.
.
دووان/duwan: کتن: دوان :
1 – ئاخافتن _ ئاخاوتن _ ئاخۆتن _ ئاخەفتن، بووشن، پەیڤین _ پەیوین، دوویان _ دووین( باد)، قسەكردن، گفتوۆكردن، گوفتن _ گووتن _ وتووێژ( گفتووێژ). [ ئینگـ : conversation].
2 – ووتاردان، بوێژدان.{ شوان، ل، 617}.
دوواندەر/duwander: نفا:[ دووان+ دەر( دان)]
1 – ئاخفنەر، پەیڤاژۆ، وتاردەر : کەسێکە کە گووتار بدات.
2 – کەسێک كە مژولیایش دەکات.
دوواندەری/duwanderî: نچ:[ دوواندەر+ ئی] خوتبندان، ئاخفنەری: ئەوەی پێوەندی بە خوتبەوە هەبێت.{ خاڵ، ل، 130}.
دوواندن/duwandin: كتپ: ئاخافتاندن _ لەگەڵ ئاخاوتن _ ئاخافتن _ ئاخێوتن، ئاخەفتەن، پەیڤاندن( کباک)، پەیڤتن، پەیڤین، سەرەسەرنیان، قسەبۆکەسێ کردن، وە ئاخاوتن خستن، وەدووان خستن، ووتەووت لەگەڵ کردن.
1 – واتا لە گەڵ گفتووگۆکردن، یەکتردواندن، بووشین، قسەکردن، پەیوین.
2 – گەڵێک هاریکاری زمانەوانی هەن بۆ ئەم ووشەیە، کەدەکەونە پێشییەوە وەک
؛: پەڤ ڕا. . .
: ب هەڤ را . . . . . ، هتد.
:: جوانترین بەرهەمی کۆری زانیاری كورد، ڕێزمانی ئاخاوتنی كوردی بوو.
دووانگە/duwange: نتـ:[ دووان+ گە] سەكۆ، دوانگە: جێیەكی تایبەتییە كە دوواندەر( خوتبەی) لەسەر دەدرێت.
دووانن/duwanin: كتپ:[ ئەردە] دوواندن، ووتووتانن، سەرەسەرنیان، وەئاخاوتن خستن.
دوواو/duwaw: ئانفا : [ دووان] قسەكردوو.
.
.
.
.