خامۆش/xamoş: ئان:
1 – جێگەی تەنیا و بێ هەرا و زەنا.
2 – کپ، بێزمان : مرۆڤی مات و بێدەنگ.
3 – خامووش، ئەوەکوشیا (هـ){ درودی، ل، 54} : وەکوژانی ئێگر، تەمرانی ئاگر.
خامۆش بوون/xamoşbȗn: کتن:[ خامۆش+ بوون]
1 – بێدەنگ بوون.
2 – کوژانەوەی ئایەر، ئەوەکوشیاێ( هـ).
خامۆش کردن/xamoş kirdin: کتپ: کوژاندنەوەی ئاگر، ئەوە کوشناێ ( هـ).
خامۆشی/xamoşî: نچ: بێدەنگی.
.
{ تێبینی : دەنگی و پیتی ( ۆ) بۆ ( وو) یان بە پێچەوانەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕدرێت}.
خامووش/xamȗş: ئان: ئەوەکوشیا( هـ)، خامۆش، کوژاوەوە، کوژیاگەوە (چرا وئیتر).
خامووش بوون/xamȗşbȗn: کتن: ئەوەکوشیای( هـ)، خامۆش بوون : بێدەنگبوون، تەمرین، کوژانەوە، خەفەبوون.
خامووشکردن/xamȗşkirdin : کتپ: ئەوەکوشنای( هـ)، خامۆش کردن، تەمراندن، کوژاندنەوە، خەفەکردن، کپکردن.
خامووشگا/xamȗşga: نتـ: خەفەخانە.
خامووشی/xamȗşî: نچ: خامۆشی، بێدەنگی.
.
.
.