لەپ/lep: ن: بەری دەست.
لەپەکوتێ/lep: نفا:[ لەپ+ ئە+ کوت( کوتان)+ ئێ] دەستکوتانی کوێرانە، دەستەکوتێ.
لەپک/lepik: ن:
1 – دەستکیش لەبەر سەرما لەدەست دەکرێت.
2 – وێنەی پەنجە لە نەخشی بەڕەدا.{ هەژار، ل، 767}.
لەپی دەست/lepî dest: نتـ:[ توێ] بەری دەست.[ ئینگـ : palm , palma ]
لەپیک/lepîk: ن: لەپک.
.
.
____________________
لەپ/lep: ن:
1 – لچ ئەستوور.
لەپ و لەوس/lep: نتـ: دەم و فڵچ، دەم و لەوس.
.
.
___________________
لەپ/lep: ن:[ دەنگ]
لەپ لەپ/leplep: ئانتـ:[ دەنگ] دەنگی لێک کەوتنی تیخ.
.
.
.
.