جرت/cirt: ئان: جڕت، مرۆی هەرزە.
جرتاندن/cirtandin: کتپ: زرێ کێشان، جڕتلێدان.
جرتە/cirte: ن:[ ڕۆژ] بەزاری تڕکەندن، خەرقە، سەرکەوا، پاڵتۆی شڕ.
جرتەجرت/cirtecirt: ئانتـ:
1 – [دەنگ][جرت+ ئە+ جرت] بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، منەت.
2 – جوورە ڕۆیشتنێکە
جرتەجرت لەسەرکردن/cirtecirt le serkirdin: کتپ:[ جرت+ ئە+ جرت]
1 – منەت لەسەرکردن.
2 – بەزاری تڕکردن.
جرتەکردن/cirte kirdin: کتپ:[جرتە+ کردن] بزێوی و چرپنی کردن.
جرتوپرت/cirt û pirt: نتـ:[ جرت+ و+ پرت]
1 – جرت و فرت، جرت وپ ەرت،
2 – بۆڵەبۆڵ، چەنەلێدان.
جرت و فرت/cirt û firt: نتـ:[ جرت+ و+ فرت]
1 – جرت و پەرت
2 – بۆڵەبۆڵ، چەنەلێدان.
جرتوفرت کردن/cirt û firt kirdin: کتپ:[جرت و فرت+ کردن] هاتووچۆکردن بە جرتەجرت، جرتەجرت کردن.
.
.
.
.