تۆز ¹ /toz: ن:[ تور : toz]
1 – گەرد، رتام، هاڕشتە : وردە خۆڵێکە لە کەلوپەلان جووێ دەبێتەوە، بڵاودەبێتەوە لە هەوا و دەوروبەر.
:: تەپوتۆز، تۆزوخۆڵ.
2 – وردەشتی دیکە کە شێوەی تۆزبدات.
:: تۆزێ ئارد.
3 – پوودر : دەرمان و کەرەسەی جوانی ژنان و شتی دیکەی زۆرورد.
تۆزاوتن/tozawtin: ئانفا:[ تۆز+ ئاوتن] تۆزاویی، تۆزاوین.
تۆزاویی/tozawyî: ئانفا:[ تۆز+ ئاویی] گڵاوی، خۆڵاوی، رتامی، تۆزاوین : حاڵی کەسێک یاشتێک کە تۆزی لەسەرنیشتبێت، تۆزلێنیشتوو.
تۆزە/toze: نتـ:[ هـ][ تۆز+ ئە] پۆدرە، گەرد.
تۆزتەکاندن/toztekandin: کتپ:[ تۆز+ تەکاندن]
1 – خاوێنکردنەوە و پاککردنەوەی خۆ، کەسێک لە شتێک لەتۆز.
2 – [ ئد] بەقەستی لەکەسێکدان، تێهەڵدانی قەستی.
تۆزتەکنای/toztekinay: چ:[ هـ] تۆزتەکاندن.
تۆزتەکێن/toztekên: نفا:[ تۆز+ تەکین(تەکان)] کو تە پارچەیەک کە لە چێوێکی دەبەستن و لە شتوشمەکی سەر رفە، تاقە و شوێنی دیکەی ڕادەکێشن هەتا تۆزەکەی لێجیابکەنەوە.
تۆزداوەشێن/tozdaweşên: کتن:[ تۆز+ دا+ وەشێن] داوەشاندنی تۆزو خۆڵ.
تۆزشکاندن/tozşikandin: کتپ:[ ئد][ تۆز+ شکاندن] زۆر کارامە و لێزان بوون لە کار و ئارێشەیەک وەها کە کەس نەگاتەوە سەری.
:: لەپیاوەتی دا کەس تۆزی ناشکێنێت.
تۆزکردن/tozkirdin: کتپ:[ تۆز+ کردن]
1 – خاکوخۆڵ و تۆزوە هەواخستن.
2 – [ ئد] ئاژاوەنانەوە.
تۆزلەشتێک هەستاندن/tozle şitêk hestandin: کتپ:[ ئد] زۆرتوند لە شتێکدان.
:: مستێکی لەپشتی دا تۆزی لێهەڵستاند.
تۆزلێهەڵنەستان/tozlêheľnestan: کتپ:[ ئد] زۆر رژد و چرووک و لەچەربوون، هیچ لێهەڵنەوەران، مەبەست لە بێسوودی و نابووتییە.
تۆزن/tozin: ئانتـ:[ تۆز+ ن]
1 – [ مجـ] تووڕە، سەرگەرم.
2 – تۆزاویی.
تۆزوبا/tozûba: نتـ:[ کەش] بابەلیسک، گێژەڵووکە، بابلیسک( کباک)، سەدە، گێژەڵۆکە، گەردەلوول، باهۆز، شایی جندۆکان.
تۆزوخۆڵ/tozûxoľ: نتـ:[ تۆز+ و+ خۆڵ] تەپوتۆز : وردەی خاکوخۆڵ لەهەودا.
تۆزوەحەواخستن/tozweĥewa xistin: کتپ: تەپوتۆزوەحەواخستن، تۆزوخۆڵوەحەواخستن : هەواپیس کردن بەماڵین و گسک لێدانی و شتی لەم بابەتە.
هەندێک لە جۆرەکانی تۆز |
تۆزی بانان/tozî banan: نتـ:[ ئد] فەوتاو، نابووت.
{
تا یەک دەکرێ بە خانی خانان
زۆرکەس دەبێ ببنە تۆزی بانان
}{ هەژار}.
تۆزی بەرپێ/tozî berpê: نتـ:[ ئد] چووک و هیچ لەئاست کەسێکی خۆشەویشت، تۆزی داوێن، خاکی بەرپێ.
تۆزی چەور/tozî çewir: نتـ:[ کیمیـ] دەرمانێکە بۆ لەناوبردنی مێروو، کەماددەیەکی چەوری تێدایە، دەپرژێرێتەسەر ڕووەک ومێروو.
تۆزی داوێن/tozî dawên: نتـ:[ ئد] تۆزی بەر پێ.
{
کە بێخود تۆزی داوێنی ئەوان بێ
ئەشێ یا ڕەب لە تەقسیری ببووری
}{بێخود}.
تۆزی شوار/tozî şwar: نتـ:[ تۆزی+ شوار] تۆزی کۆڵ، تایت : تۆزی شووشتن.{ بەدران، ل، 112}
تۆزی ڕەنگ لابەر/tozî řeng laber: نتـ:[ تۆزی+ ڕەنگ+ لابەر]
تۆزاش/tozaş: نتـ:[ تۆز+ ئاش] پشتاش : تۆزی سپی ئاردی گەنم و دانەوێڵەی هاڕڕاوی ئاش کە لەسەر و لەشی ئاشەوان و خەڵکی دیکە دەنیشێت.
.
.
_____________________
تۆز ² /toz: ئان، ئاک:
1 – کەم، زۆر کەم، نەختێک، تۆزاڵ.
:: تۆزیکم چا بدەیە با دێمی کەم !.
2 – ماوەیەکی کەم، زەمانێکی کورت.
:: تۆزێک لەسەرم ڕاوەستە ئەوە دێم.
تۆزاڵ/tozaľ: نتـ:[ تۆز+ ئاڵ] زۆرزۆرکەم، تۆزێک، تۆزقاڵ _ تۆز کاڵ، تۆزڵانە، تۆزڵقان، تۆزوولکە، تۆسکاڵ، تۆسقاڵ.
تۆزاڵانە/tozaľane: نتـ:[ ئەردە][ تۆزئاڵ+ ئانە] قنجچکە، تۆزقاڵانە.
تۆزەتۆزە/tozetoze: ئانتـ: بڕبڕ _ بڕەبڕە، پیچ پیچە، کەمکەم _ کەمکەمە، کۆمەڵ کۆمەڵ، نەختەنەختە، ووردە ووردە، لەسەرخۆ، کاوەخۆ.
تۆزقاڵ/tozqaľ: نتـ:[ تۆز+ قاڵ( ئاڵ)] تۆزاڵ، ئاستەم، کەمێک.
تۆزقاڵبین/tozqaľbîn: نفا:[ تۆزقاڵ+ بین( بینین)] ئاستەمبین.
تۆزکاڵ/tozkaľ: نتـ:[ تۆز+ کاڵ( ئاڵ)] تۆزاڵ.
تۆزڵانە/tozľane: نتـ:[ تۆز+ ئاڵ+ ئان+ ئە] تۆزاڵ.
تۆزڵقان/tozľľiqan: نتـ:[ تۆز+ ڵقان( ئاڵ)] تۆزاڵ.
تۆزوولکە/tozûlike: نتـ:[ تۆز+ ئوولکە] تۆزاڵ.
تۆزێ(ک)/(tozê(k: ئانتـ: پڕژێ، پتێ، پتەک، چکێ، نەخت _ نەختێ( نەختێک)، کەمێ _ کەمێک، پچێ _ پیچێ _ پیچێک، تۆزێ _ تۆزێک، تۆزقاڵ، زەرا، هێندێ، بەئاستەم، بڕێک _ بڕێ، هەندەک، هەندێک.
.
.
.
.