داخوران/daxuran: کتن:[ ئەند][ دا+ خوران][ ئینگـ: abrasion]
1 . داڕووخان و کەلەبەر تێکەوتنی شوێنێک لەسەرەوە بۆ خوارەوە.
:: ئەم خانووە داخوراوە.
2 . کڕان، ڕووشان.
3 . راماڵین، داشۆڕان.[ ئینگـ: Erosion].
4 . پووکانەوە.
داخوراندن/daxurandin: کتپ:[ دا+ خوراندن] کڕاندن، ڕووشاندن.
داخوران بەهۆی ژەنگەوە/daxuran be hoy jenigewe: کتن:[ ئینگـ: rusting]{ پەیامی ڕەنج، ل، 469}.
داخوراو/daxuraw: ئانفا:[خا+خور+ئاو]داڕووخاو، کەلەبەر تێکەوتوو.
داخورپان/daxuriyan: کتن:[ دا+ خورپان] خورپە لە دڵکەوتن، دڵخورپان، ڕاچەنین، خورپان، چڵەکان، داچڵەکان.
داخورپاندن/daxuriyandin: کتپ: چڵەکان، داچڵەکاندن، خورپەلە دڵکەوتن، دڵخورپاندن، داتروسکاندن.
داخورپاو/daxuriyaw: نفا: داچڵەکاو، خورپەلەدڵکەوتوو.
داخورپیان/daxurîyan: کتن:[ ئەردە] داخورپان، داچڵەکان.
.
.
.
.