پێکول¹/pêkul: ن:[ ڕوو] دڕەسووچە، قونجریسکە ( مکـ)، قونجلیسکە ( ڕۆژ) : گیایەکی خوڕسکە کە قولانجێک بڵند و توولدارە، بە زەویدا خۆی بلاودەکاتەوە، کە ووشک بوو، جۆرە دەنکێکی دێنێ دڕوو( دڕک)ی تیژی درێژۆکەی سێ سووچی پێوەیە، دڕووکانی لە نووسەنەکەی درێژتر و تیژترە. [ Bot : Tribulus Terrestris ، Fam :Zygophyllaceae].
پێکوڵە/pêkuľe: ن:[ ڕوو] پەیکوڵە، سێ ددانکە.
پێکوڵەجاڕ/pêkuľe cař: نتـ:[ ڕوو][پەیکۆڵە+ جاڕ] پەیکۆڵەجڕا، جێگڕیەک کە پەیکوڵەی زۆربێت.
.
.
______________
پێکوڵ²/pêkuľ: ن:[ کل]
1 – پاکوڵ، پەیکوڵ، چەنگ کوڵ، سمکۆڵ، سمەکوتێ : دەست بەزەوی دادانی ووڵاخی بەرزەیە و هەڵکۆڵێن.
2 – [ هـ] گڕوگرتنی منداڵە و گریانیەتی لە کاتێکدا پێ لە زەوییەوە دەوەژێنێ و نایەتە لای کەس.
3 – سووربوون.
.
.
______________________________
پێکوڵ³/pêkuľ: ن:[ مجـ] دووزمان.
پێکوڵ چاندن/pêkuľ çandin: کتن:[ مجـ] تێچاندن، دووزمانی کردن، پۆڵککردن.
.
.
.
.