مووروو/mûrû: ن:[ خشڵ] موورک، موور، موورگ، مورک، موهرک( کباک)، تزبی : دەنکە تەزبیح، تەبەل : جۆرە شتێکی خڕی کوندارە ژنان بە هۆنراوەیی دەیکەنە ملیان بۆ جوانی.[ ئینگـ : bead]{ خال، ل، }{ سەلاحەدین، ل، 70}.
موورووەتا/mûruweta: نتـ:[ خشڵ] موورووێکی شینە.
موورووە سەراو/mûruwe seraw: نتـ:[ خشڵ] جۆرێ موورووە.
موورووە شین/mûruwe şîn: نتـ:[ خشڵ] کانزایەکە بە ڕەنگی شین بۆ دەرمان دەشێت.
موورووە شینە/mûruwe şîne: نتـ:[ خشڵ] موورووە شین.
موورووە کەرانە/mûruwe kerane: نتـ:[ خشڵ] موورگە کەوڵە، کووژەکە.
موورووە لەرزە/mûruwe lerize: نتـ:[ خشڵ] جۆرێ مووروو.
.
مووروو لە واتای جیاجیا دا |
بە مووروو/be mûrû: ن:[ خشڵ] خەملکری( کباک).
{
هەڵم بگرن بە سێ و بە دوو
بم بەن بۆ گەڕەکی ژووروو
شینم بۆ بکەن، مل بەمووروو
ئەی بەناز، وەی بەناز، بەناز بەناز
چاو جوان مەمکوژە بەناز
}{ حەسەن زیرەک}
پێموورە/pêmûre: ن:[ خشڵ][ پێ+ موورە( مووروو) ] پاموورە، پاوانەی مووروو.
چنینی مووروو/çinînî mûrû: کتپ:[ خشڵ] مووروو چنین.
ڕازانەوە بە مووروو/ řazanewe bemûrû: کتپ:[ خشڵ]
1 – ڕازانەوە بە زەبگیانە، موهرکان ب کار دئێنت.[ ئینگـ : bead]
2 – خڕبوون، وەک مووروو لێهاتن.
موت و مووروو/mut û mûrû: نتـ:[ خشڵ] مت و مووروو.
مورواری و مووروو/mirwarî û mûrû: نتـ:[ خشڵ]
ملوانکەی مووروو/milwankey mûrû: ن:[ خشڵ]
هۆنینەوەی مووروو/honînewey mûrû: کتپ:[ خشڵ] خەملکرن( کباک) : خەملا موهەکی یان ب موهرکان.[ ئینگـ : beading]
.
.
_____________________
مووروو/mûrû: ن: هەمرۆ، هەرمێ.{ هەژار، ل، 817}.
.
.
.
.