پێڕەو/pêřew: نتـ:[ هـ][ ڕامیا][ پێ+ ڕەو]
1 – لاگیر، ڕێککەوتوو.
2 – یەکگرتوو، وەدوورکەوتوو.
3 – ڕێڕاز، یاسا و بەرنامەی ڕێباز، پرۆژە.
4 – پەیڕەو، پەیڕۆ، لاگر، مورید: كەسێک لە بۆچوون كردار دا چاو لە كەسێكی مەبەست داربكات.
پێڕەوکردن/pêřewkirdin: کتپ: گوێڕڕایەڵی کردن.
پێڕەوێتی/pêřewêtî: ئاکتـ: لاگیرێتی.
پێڕەوی/pêřewî: نچ:
1 – لاگیری، لاگری.
2- وەدوورکەوتن، یەکگرتن.
پێڕەوی کردن/pêřewîkirdin: کتپ: بەرنامە خستنەکار، بەرنامەخستنەگەر، پرۆڕە دەست پێکردن، ڕێڕازگرتن، لەسەربەرنامەیەک ڕۆیشتن.
.
.
.
.