پێگەیاندن/pêgeyandin: کتپ:[ پێ+گەیاندن]
1 – گەیاندنی شتێکی ناردراوە بۆ کەسی ڕاسپاردە.
:: نامەکەت پێگەیاند ؟.
2 – گەیشتنی پێداویستی.
:: ئاویان پێنەگەیشتبا لە تینوان دەمردن .
3 – بەبەرگەیاندن، گەیاندنەبەر.
:: سێ ساڵی کێشا هەتا ئەوباغەم پێگەیاند.
4 – بەخێوکردن، گەورەکردن.
:: هەتا ئەو مندالانەم پێگەیاند، خۆم پیربووم.
جەزرەبەپێگەیاندن/cezrebepêgeyandin: کتپ:[ جەزرەبە+ پێگەیاندن] جەرزرەبەدان.{ خاڵ، ل، 126}
زووپێگەیاندن/zûpêgeyandin: کتپ:[ زوو+ پێگەیاندن] هۆرکرن، گەیاندنی قسە یان شتێک بە کەسێک زۆر بە زووی.
.
.
.
.