پێلاقە/pêlaqe: نتـ:[ پێ+ لاق+ ئە] پالەقە، پێلەقە : لێدانی بەری پێ لەکەسێک یا لە شتێک.
پێلاقە پێدادان/pêlaqe pêdadan: کتپ:[ پێلاقە+ پێدا+ دان] پێلاقەلێدان، پێلاقەهاویشتن : بەری پێ لە کەسێک یان شتێک ڕاکێشان.
پێلاقە لێدادان/pêlaqe lêdadan: کتپ:[ پێلاقەلێدا+ دان] پێلاقەپێدادان.
پێلاقە هاویشتن/pêlaqe hawyiştin: نتـ:[ پێلاقە+ هاویشتن] پێلاقەپێدادان.
.
.
.
.