سەروا/serwa: ن:[ زمان] پاشبەند: بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لەکۆتایی دوووشە یان زیاتر لەشیعردا دووبارە دەبنەوە، بەمەرجێ کە ئەو دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن. زۆرتر لەکۆتایی باڵەکان یان بەیتەکانی شیعر و ستراندا.[ ع : قافیة].[ ئینگـ: Rhyme]

 ناسینەوەی سەروا 
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو/serway řegezdozî tewaw: نتـ:[ زمان] بریتییە لەبوونی( دوو وشە) لە دەربڕیندا لێکچووبن لە واتادا جیاوابن. 
{
ئەوەی ڕێگەی لە کوردەکان گۆڕی
لەعنەتی خوا لە ئەلحــەد و گۆڕی
}{ حاجی}
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو
وشەی سەروا دێری هۆنراوە  بە واتای
گۆڕی یەکەم  سەرلێشێوان
گۆڕی دووەم  قەبر و ژێرگڵ
}
کاوە کە هەڵیکرد ئاڵا
گەل لەقەڵای زۆردار ئاڵا
}{ کامەران موکری}.
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو  
 وشەی سەروا   دێری هۆنراوە  بە واتای
ئاڵا یەکەم  سەرلێشێوان بەیداغ و ئاڵای وڵات دێت
ئاڵا دووەم   کۆبونەوە و ئاڵاندنی خەڵک دێت 
{
دوا ڕۆژی ڕەش بەدی دەکەن
کەچی هێشتا بەدی دەکەن
}{ دڵزار}
سەروای ڕەگەزدۆزی تەواو  
 وشەی سەروا   دێری هۆنراوە بە واتای
 بەدی  یەکەم  دەبینن
 بەدی  دووەم  خراپەکردن
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا/serway řegezdozî natewawî cuda: نتـ:[ زمان] بریتیە لە بوونی دوووشە کە ژمارە و شێوەی ڕیزبوونی پیتەکانیان وەک یەک بێ بەڵام لەیەکێ لەپیتەکانیان لەیەکتری جیاواز بن
}
وانەی شەهیدت ئەوەندە بەرزە
کۆشکی دوژمنی پێ هاتە لەرزە
}{ ڕەنجدەر}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک( ب – ل )
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە بە واتای 
 بەرزە  یەکەم  دەبینن
 لەرزە دووەم  خراپەکردن
}
لەیادمە دەنگی مەشکەی پڕ
ئاگری تەپاڵە تەپەی نان و گڕ
}{ خورشیدە بابان}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودایە
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک (پ ـ گ)
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە  بە واتای
 پڕ  یەکەم  تژی
 گڕ  دووەم  زبر. 
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودایە
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ب – ل )
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە بە واتای
 بەرزە   یەکەم دەبینن
 لەرزە  دووەم خراپەکردن
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد/serway řegezdozî natewawî ziyad: نتـ:[ زمان] بریتیە لەو ڕەگەز دۆزییەی ئەو دوو وشەیەی دروستی دەکەن جۆرو شێوەی پیتەکانیان یەک بێ . بەڵام ژمارەی پیتەکانیان ئەوەندەی یەکتر نەبێ پیتێک یان دووپیتی لەوی تر زیاتر بێت.
{
لاوانی تازەی کورد وەرن
بەهرە لەژینمان وەرگرن 
}{ پیرەمێرد}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ب – ل )
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە بە واتای
 وەرن  یەکەم  بێن. 
 وەرگرن  دووەم  بیبەن 
{
لەو کەسانەی کوردیان ناوە
شتـــــــــی وا ڕووی نەداوە
}{ شێخ نوری شێخ ساڵح}
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( ە ، د)
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە   بە واتای
 ناوە یەکەم
 نەداوە دووەم
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان] بریتییە لەبوونی دوو وشە ئەگەر چی زۆربەی وشەکانیان لێک جیاوازن بەڵام لەسەر یەک کێش و وەزنن
}
باوک هاتە دەنگ گوتی زانیتان
وتەی پەندەکەی باب و باپیران
}{ بێخەو}.
.
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواویهاوکێشی
چونکە یەکێک لەپیتەکان جیاوازی هەیە وەک ( زان، باپ)( ت، ر)
 وشەی سەروا  دێری هۆنراوە بە واتای
 زانیتان یەکەم
 باپیران دووەم
.
پیتەکانی یەکەم وسێیەم و پێنجەمیان لەیەکتر جیایە بەڵام هەر لەسەریەک کێش و وەزنن بەمەش ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروستکردووە
بەهێمنی دەتوێمەوە
بۆبەرپێی خۆم دەڕژێمەوە (حەسەنی دانیشفەر)
(دەتوێمەوە ــ دەڕژێمەوە) ..
لەپیتەکانی سێ یەم و چوارەم لێک جیانە بەڵام لەسەر یەک کێشن .. بەمەش ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروستکردووە
ئەگەر خوات ناسی بپاڕێرەوە
بەزمانی خــــــــۆت بلاڵێرەوە ( پیرەمێرد)
(بپاڕێرەوە ــ بلاڵێرەو) ــ لەپیتەکانی دووەم و چوارەم لێک جیاوازن بەڵام لەسەر یەک کێشن بەمەش ڕەگەز دۆزی ناتەواوی هاوکێشیان دروست کردووە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان]
1ــ سەروای موتریف
موتریف ــ جۆرێکە لەسەروادار کەوشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕ هاوکێش نەبن بەڵام هاوسەروابن بۆنمونە
گوڵێک شـرینتر لەخوونچەی بەهار
ناسک جوانتر لەخـوونچەی نازدار
گەشتـــــرلەدیدەی وەنەوشەو نزار (بەختیار زێوەر)
(بەهار ــ نازدار ــ نزار) هەرسێکیان بەپیتەکانی (ار) کۆتایی پێ هێنراون (ر) پیتی ڕەویە هاوسەروانە بەڵام هاوکێش نینە
ئەوەش سەرواداری موتریفی پێ دەگوترێت
هەڵبجەی جوان و شاری شرینم
باخــــــــی ئاواتم گوڵی ئەوینم ( سەعدی ئیبراهیمی)
وشەکانی (شرینم ــ ئەوینم) هەردوکی بەپیتەکانی(ینم) کۆتایی پێ هێنراون (ن) پیتی ڕەوییە (م) پێش ڕەویە بونی پێویستە بەمەش هەردوکیان هاوسەروا دەبن بەڵام هاوکێش نینە
بەمەش سەرواداری موتریف دروست دەکەن
هەولێر ئەی شارەکەی جوانم
شانۆی هـــــــەزاران داستانم (عەلی فەتاح دزەیی)
وشەکانی (جوانم ــ داستانم) هەردوکیان بە پیتەکانی (انم) کۆتایی پێ هێنراون ( ن ) پیتی ڕەویە ( ا ) پێش ڕەویە و بونی پێویستە ــ بەمه هەردوکیان هاوسەروا دەبن بەڵام هاوکێش نینە ئەوەش موتریفی پێ دەگوترێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان]
2ــ سەروای متەوازی
متەوازی ــ جۆرێکە لەسەروادار ئەوەیە کەوشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕ هاوکێش و هاوسەروابن واتا متەوازی ئەوەیە وشە کۆتاییەکانی ڕستە یان لەتە دێڕ پیتەکانیان بەقەد یەک بن و یەک سەرواشیان هەبێ .
سەد شوکری خودا پاکە دەرونم لەعەداوەت
وەک بەعزە کەسێ نیمە دڵی پڕ لە قەساوەت ( بەختیار زێوەر)
(عەداوەت ، قەساوەت) .. کەکەوتونەتە کۆتایی ڕستەوە هەردوکیان هاوکێش و هاوسەروان بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە
یان چۆن ئەو نەختە مێشکە
بۆفەن بـــــــــووە بە بێشکە (گۆران)
(مێشکه ، بێشکە) هەردوکیان هاوکێش و هاوسەروان بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە
نەدەس و نەدڵ نەتام و نەبۆ نەڕەنگ نەهەواڵ
نەدەنگ و ســەنگ نەناو نیشان نەخەو خەیاڵ (شێرکۆ)
وشەکانی (هەواڵ ، خەیاڵ) هەردوکیان سەروایان دروست کردووەو هاوکێش و هاو سەروان ، بەمەش سەروای متەوازیان دروست کردووە ،.
.
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەروای ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی/serway řegezdozî natewawî hawkêşî: نتـ:[ زمان]
سەروای متەوازن/serway mitewazin: نتـ:[ زمان] جۆرێکە لە سەروادار لەسەر ئەوە دادەمەزرێت کە دوو وشەکانی کۆتایی لەتە دێڕەکانی هاوشێوەبن و تەنها لە پیتی دوایی لێک جیابن، دیارە مەبەست ئەوەیە وشەکان لەڕووی مۆسیقیەوە وەکو یەک بکەونە بەرگوێ .. ڕونتر بڵێین بریتەیە لەوشەکانی کۆتایی لەت هاوکێشبن بەڵام هاوسەروانەبن
نمونەکان
}
بۆ باغی مـەردی باغی سەرمایەکەی خەزانی
بۆمەزرەعەی فەقیران سـەرمایەکەی بەهاری
}{ حاجی}
یان 
}
هیجرەتە حەمدی عیلاجی دەردی هەمسایەی خراپ
ئەمسەرو ئەوســــــــەر خەریکی گەستنی لێوە ددان
}{حمدی}
(خراپ , ددان) ئەم دوو وشەیە هاوکێشن و ژمارەی پیتەکانیان ئەوەندەی یەکە بەڵام لەسەروادا لێک جیاوازن ئەمەش (متەوازن) ە
ئامادەکردن و دەست نوس
ساهی خەبات
.

.

____________

سەروا/serwa: ن:[ هـ] سەرما. 

.

.

.

.

{

لە پەرتووکی(جوانکاری شیعری نوێی کوردی) (ئدریس عبداللە) بەڵام سەروای متەوازن پێم باش بوو لە کتێبی (جوانکاری شیعری کلاسیک) دەربهێنم ..

پەرتووکی هەمان نوسەر ئدریس عبداللە .

}