گلێر/gilêr: کتن:[ کباش]

1 . بانتلێر، خڵێر، تلۆر، تلێر، خلۆر( خل).{ خاڵ، ل، }{ مەردۆخی، ل، 427}. 

2 . گرد، خڕ، کۆ، جەم؛ گەل: لەدەوری یەک کۆبوونەوە.

گلێران/gilêran: کتن:[ کباش] تلان، تلێران، گلان : بۆخلۆرکردنەوە، پاڵپێوەنان، گلیان. 

:: تیلێن بە گوێز. 

گلێرای/gilêray: کتن:[ هـ] کەوتن.{ گیو، ل، 816} 

گلێرە/gilêre: کتن:[ کباش] خلێرە ( گوڵەکەی کەوان پیتیک)

گلێرەوبوون/gilêrewbûn: کتن:[ کباش][ گلێر+ ئەو+ بوون] 

1 . تلەوبوون، خلێرەوبوون، تلێڕەوبوون. گلێربوونەوە، خلبوونەوە، تلێربوونەوە.{ مەردۆخی، ل، 427}. 

2 . کۆم بوون

گلێرە/gilêre: کتن:[ کباش] کۆمەڵە 

گلێرەوبوون/gilêrewbûn: کتن:[ کباش][ گلێر+ ئەو+ بوون] گردەوبوون، کۆبوون، خڕبوون، جەمەوبوون : کۆبوونەوە.{ مەردۆخی، ل، 428}. 

گلێرەوکردن/gilêrewkirdin: کتن:[ کباش][ گلێر+ ئەو+ بوون] گرەوکردن، کۆکردن، خڕکردن، جەمەوکردن : کۆکردنەوە، خڕکردنەوە. : تلەوکردن. 

.

.

.

.