قەتماغە/qetmaẍe: ن: بزماتە، بزوەتە، پەرتوو _ پەترۆک( هـ)، ڕێچ، شۆپ، قەتماخە، قرتماغە، قورتماغە : توێژی سەر برین.
:: زامی قەتماغە.
قەتماغە بەستن/qetmaẍe bestin: کتن: پەترۆک بەستەی( هـ) : خواردنو هەبوونی ڕێژەی پێوسیت لە ڤیتامین K لەنێو لەشدا هۆکارە یان یارمەتی دەرە بۆ چالاک کردنی قەتماغەی سەر برین.
قەتماغە گرتن/qetmaẍe girtin: کتن:
قەتماغە هەڵدانەوە/qetmaẍe heľdanewe: کتن:
قەتماغەی سەربرینان/qetmaẍey ser birînan: نتـ:[ نخ] پەتروو برینی( هـ).
دروست بوونی قەتماغە/qetmaẍe: نتـ: لە ئەنجامی مەیینی خوێن و ئاوگی سەر پێست دروست دەبێت.
.
.
.
.