ئیمتیحان/îmtîĥan: ن:[ع : امتحان] ئه‌زموون، تاقیکردنه‌وه.
لهئیمتیحان ده‌رچوون/le îmtîĥan derčŭn: نتـ:[ له+ ع : امتحان+ کو : ده‌رچوون]
1- به‌باشی وه‌ڵامی پرسیادانهوهی قوتابیان و سه‌رکه‌وتنیان له پۆلێکه‌وه بۆ پۆڵێکی باڵاتر.
2- چاڵ هاتنه‌به‌رچاو له تاقیکردنه‌وه‌دا( بۆ هه‌رمه‌به‌ستێک بێت).
ئیمتیحان دان/îmtîĥan dan: کتن:[ع : امتحان+ کو : دان] لێبوونه‌وه‌ی قوتابیان له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارا نه‌ی به‌نیازی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی فێزبوون و تێگه‌یشتنی وانه‌کانیان لێ یان ده‌کرێت.
:: ئیمتحانی خۆی داوه پێویست به‌م قسانه ناکات.
ئیمتیحان کردن/îmtîĥan kirdin: کتپ:[ع : امتحان + کو : کردن]
1 – پرسیارکردن له قوتابیان، ساڵێک چه‌ند جارێک به‌نیازی ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه‌ی خوێندوویانه به‌چاکی فێری بوون یان نا.
2 – تاقی کردنه‌وه‌ی که‌سێک بۆ هه‌ر نیازێک و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت.
.
.
.
.
.