پەشم/peşm: ن: قسەی قۆر و بێتام : ئەم قسەیە لەلام پەشمە.
.
.
____________
پەشم/peşm: ن:[ ئاڤیسـ: پەشنە، پهـ: پەشم]
1 – [ ئد] خەیالی خاو.
{
بەحەققی تاری کاکۆلـی سەراپا لوولی ئەو شۆخە
ئەگەرچی پەشم، ئەمما دڵ لەگواڕەی زولفی سەودایە
}{نالـی}.
2 -[ ئد] هیچ و پووچ، بێنرخ.
{
سەودا زەدەکەی زولفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێخارە، گولزاری لە کن پەشمە
}{ نالـی}.
3 – خوری و مووی سەر لەشی بزن و مەڕ.
4 – کالا و کوتالێک کە لە خوری و موو سازکرابێت
::چۆغە ژی بووزوو.
پەشمە/peşme: نتـ:[ زێ][ پەشم+ئە] ڕانک.
پەشم بەرگویز/peşm bergwîz: نتـ:[ کباک]
1 – چۆغەوڕانک.
2 – پارچەی سەروژێری بەرگ لە بووزوو ی شاڵی نۆ پەپووزوو.
پەشمی/peşmî: نچ:[ پەشم+ ئی] ئەوەی پەیوەندی بە خورییەوە هەبێت.
پەشمی شووشە/peşmî şûşe: نچ:[ پەشم+ ئی+ شووشە] ڕیشاڵی شووشە لە بۆ نێواخنی دیوار کەڵکی لێوەردەگیرێت بۆ مەبەستی گلدانەوەی دەنگ و گەرما.[ ئینگــ: glass wool].
پەشمی گون/peşmî gwin: نتـ:[ پەشم+ ئی+ گون]
1 – تووکی گەڵ و بەرگەدە.
2 – [ مجـ] هیچ، زۆر بێنرخ.
:: قسەی منت بە پەشمی گونتیش نیە !.
پەشمین/peşmîn: ئان:[ پەشم+ ئین] کالایەک لەخوری دروستکرابێت.
پەشمینە/peşmîne: نتـ:[ پەشمین+ ئە]
1 – بەنین بەپێچەوانەی دەزگین : پلاس، بەڕەکە لە خوری دروست کراون.
2 – کوتاڵی حەریری تەنک.
{
ئۆخەی دەسرە و پەشمینە
وەختی با دەیشەکێنی
}{ فۆلکلۆر}.
پەشمەک/peşmek: ن: جۆرە شیریناتێکی داو داو و ڕیشاڵ ڕیشاڵە وەکوو خوری شێ کراوەوە وڕیە.
.
.
.
.