قۆچک/qoçik: ن:[ پۆشاک] جۆرە قۆچکەیەکی ڕەشی چندراوە بە ئاورێشمی سوو؛ ژنانی بڵباس دەیکەنە سەریان.{ خال. ب 2، ل. 334}
قۆچکە/qoçike: ن:[ پۆشاک]
1 – جۆرە لەچکێکە دەکرێت بەسەر منداڵی ساوادا .
2 – دەسماڵی سەری ژنان.
قۆچکە سۆرانی/qoçike soranî: نتـ:[ پۆشاک][ د] فەقیانە.
.
.
.
.