درێژدادڕ/dirêjdadiř: ئانتـ:[ درێژ+ دا+ دڕبەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل_ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆربڵێ، زۆردوو، زۆرڕەو_ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەواچ، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان.[ ئینگـ: prattling ،prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}. 

درێژدادڕی/dirêjdadiřî: نچ: ئەلەتەوش، بەربێژی، پڕبێژی، پلپلی، چەنەبازی، چەنەهەراشیی، چخچخی، چەوچەوکەریی، چیڕەدرێژی، حیناوەیی، درێژدادڕیی، دەم هەراشیی، دەمەوەریی، زۆربڵێی، زۆربێژیی، کەلەڤاژی، هەڵپەهەڵپ، هەڵەوەڕیی، هەڵیت وێژیی.

.

.

.

.

.