چووز ¹ /çûz: ن:[ ڕوو][ هـ] 

1 . ناسکی تازەی دارانە.

{

لێوەی لەو لایێ مەبۆ نە چەمەن

نە دەور ڕەیحان چووزەی یاسەمەن

}{ بێسارانی}.  

2 . دارێکە پەیوەند( مەتوربە) کرابێت.

چووزە/çûze: ن:[ ڕوو] تووزە، تووزرە، چەقەرە، چووقرە، چووزەلە، شەغەڵ( هـ)، شۆخەڵ(ڕەوا)، شێخەل، شەخەل، کارتە، کەد، کەم ( کباک): لکی چووزەلەی بچکۆڵەی دار و گیا یە، کە تازە دەریان کردبێت.

چووزە پونگە/çûze punige: نتـ:[ ڕوو] چووزەپوونە.                                                                              

چووزە خەیار/çûze xeyar: نتـ:[ ڕوو] ئیسکەخەیار.   

چووزەرە/çûzere: نتـ:[ ڕوو][ چووزە+رە] چووزە، چەقەرە _ چووقرە، تووزە _ تووزرە، چووێزەرە _ چوویزرە، لاسکی ناسکی گیایە، توولەباریکەکانی مێو و ئیترە و هەر ڕووەکێکی، کە تازە سەری لەسەر زەوی دەرهێنابێت و ڕەنگی سپی بێت و هێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێت.

{

چیایە شێخ و کەوا سەوزی، مێزەری بەفرە

سیواکی چووزەرە رێواسە، تەیلەسانی گەڵا

}{حاجی}.

چووزە شوانە/çûze wane: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی بەهارییە و‌گەڵاکەی وەک بەڕەزا وایە لاسکەکەی بەناسکی دەخورێت.   

چووزەڵە/çûzeľe: ن:[ ڕوو][ چووز+ ئەڵە] سووسکە، چووزرە، چووزە، لاخ( کە، هـ)، چووزەرە( شا)، سەرچووزەڵە، چەقەرە _ چەکەرە : سەرتوولەی مێوییە و بەگیا و ڕووکێکی دەگووترێت کە بەقەد درزێکی لە خاک دەرچووبێت و لە چەقەرەی گەورەترە. 

چووزرە/çûzire: ن:[ ڕوو][چووز +رە(؟)] چووزەڵە. 

.

.

__________

چووز  ² /çûz: ن:

1 . ڕیز.

2 . خەتی کێشراوی ڕێک.

3 . جغز.

چووزان/çûzan: ن: گەمەی ڕیزکردنی چەو.

چووزەکە/çûzeke: نتـ:[ واز] هەنگڵەشەلە : گەمەیێکی منداڵانەیە، لەسەریەک لاقی دەڕۆن.  

چووزەکێ/çûzekê: نتـ:[ مۆسیقا][ کۆ] شایی و هەڵپەڕکێیە.   

چووزێن/çûzên: ن: گاڵتەی ریزکردن و بەکەلالێدانی چەو یا جگ. 

.

.

_________

چووز ³ /çûz: ن: بز( گگ)، سوک : قامک بۆ قون بردن.

چووزپێوەکردن/çûzpêwekirdin: کتپ: بزپێوەکردن، پەنجە کردن بەقنگی یەکێکا بەگاڵتە، قامک بۆ قوون بردن، بزدان.

.

.

____________

چووزان/çûzan: کتن: سووتانەوەی پێست.  

چووزانەوە/çûzanewe: کتن: کولانەوە، سۆلانەوە.

:: لووت دەچووزێتەوە: ئەوجا لەبەر سەرما یا لەبەر بۆنی تشتی تیژ و توون. 

چووزانەوەی دڵ/çûzanewey diľ: کتن:[ نخ] دڵەکزێ، کسپەی دڵ : لەئەنجامی زۆربوونی ترشەکانی ناو گەدە پەیدادەبێت، مرۆڤ هەست بەسووتانەوەی سنگ و گەروو دەکات، هەندێ جار ئافرەتی دووگیان تووشی دەبێت.  

چووزاندن/çûzandin: کتپ: کزاندن، کولاندن، سۆلاندنی ئەندام.  

چووزاندنەوە/çûzandinewe: کتپ: کزاندنەوە، کولاندنەوە، سۆلاندنەوە.

چووزێنەوە/çûzênewe: ن:

:: ئاوی پێست چووزێنەوە. 

چووزینەوە/çûzînewe: کتن: سوزانەوەی پێست، سووتانەوە. 

.

.

.

.