کەڕەواڵە/keřewaľe: ن:[ باڵ] بەتەک _ وەتەک، بدبەدە، سەمانەک( ع : سمانی)، فیلەگێژە، قارووتک، قورقرۆک _ قورقرووک، کاروانە، کەراک _ کەرەک، کەرەوەرە، کوڵەفڕ، کیراسو، وەتەک، هەوێردە، ھەیال : مەلێکە پەڕ و باڵی بۆر یان قاوەیی مەیلەو ڕەشی تێدایە، بڵندایی نزیکەی 17 سم دەبێت، خرپنە و بێ کلکی جوانە لە سوێسکە پچووکترە. دەنووکێکی خۆڵەمێشی زۆرکورت و چەماوەتەوە بۆ خوارەوە. قاچی خۆلەمێشی مەیلەو زەردە. بەزۆری لە قەراغ ئاو دەژێت. لەکاتی فڕینیدا دەنگی باڵی زۆر دێت لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە و یەکسەر دەفڕێت، زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت. بەتۆی گژ و گیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژێت، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکات، باڵندەیەکی کۆچەرییە و گۆشتەکەی دەخورێت، هەر بۆشە زۆر ڕاو دەکرێت.[ ئینگـ : Quail][ لا : Coturnix coturnix , Tetrao Coturnix].{ کەمالنامە، ل، 1146}.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

Kingdom Phylum Class Order Superfamily Family  spice 
 شانشین  هۆبە پۆل پلە سەرووی خێزان( تۆرەمە) خێزاەن( تیرە، پەل)  جۆر
Animalia Chordata Aves Galliformes Phasianoidea  Coturnix Coturnix coturnix
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان   باڵندە  مرشێوەگییەکاک قەرقاوڵان کەڕەواڵە

کەڕەواڵە ئاسایی/keřewaľe: نتـ:

کەڕەواڵە بارانی/keřewaľe: نتـ:

کەڕەواڵەی ئەندەلووسی/keřewaľe: نتـ: هەوێردەی پنچکان، 

کەڕەواڵە ژاپۆنی/keřewaľe: نتـ:  کۆچەرن و مەودای زۆر دوور ده‌پێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن

.

.

______________________

کەڕەواڵە/keřewaľe: ئان: ژ‌ێهاتی و دلسا : jêhatî û dilsa : بریتییە لە مەردوومی ساویلکەی بەستەزمان.{ خاڵ، ل، }

.

.

.

.