ئیکلام/îklam: ن:[ ع : اکرام][ ڕۆژک، مکـ] هه‌ندێک جار له موکریان و ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی ده‌نگی ( ر) ده‌کردێت به( ل) یا به‌پێچه‌وانه‌وه] کڕنووش، ڕه‌سمی حورمه‌ت، ڕێ و ڕه‌سمێکه بۆ نیشاندانی حورمه‌ت و ڕێز به‌رامبه‌ر که‌سێک ئه‌نجام ده‌درێت.
{ تێبـ : ده‌ست به‌سینگه‌وه ده‌گیرێت و به‌پێی گه‌وره‌یی ئه‌و که‌سه یان ئه‌وان که‌سانه‌ی نیاز وایه ڕێز یان لێبندرێت، لای ژوورووی له‌ش بۆ پێشه‌وه ده‌چه‌مێنرێته‌وه}.
ئیکلام کردن/îklam kirdin: کتپ:[ ع : اکرام + کو: کردن][ مکـ] ڕه‌سمی حورمه‌ت به‌جێهێنان، ته‌عزیم کردن.
ئیکلام کێشان/îklam kěŝan: کتپ:[ ع : اکرام+ کو: کێشان][ مکـ] ئیکلام کردن.
:: ده‌چوونه خزمه‌ت مام خه‌لیفه ئیکلامیان کێشاوه.{تحفه}.
.
.
.
.
.