پەیت/peyt: ئان:[ هـ][ پەیک] توندوتۆڵ، تونگ، تێر، چالاک، چوست، خەست.
{
پەیکی دیدەم پەیت و جوستە و دەرەفە تێکش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردە و نەرم و ناپەیدا دەچێ
}{ هێدی}.
پەیتبوون/peytbûn: کتن:[ پەیت+ بوون] چوست و چالاک بوون، گورج و گۆڵ بوون.
: لە چاو شەلان پەیت بوون: ( ئید) هەڵسەنگاندن و بەراووردکردنی زیرەکی و لێهاتووی خۆ دەگەڵ لە خۆ خراپتر.
پەیتکردن/peytkirdin: کتپ:[ پەیت+ کردن] چڕکردنەوە.[ ئینگـ: concentration]{ پەیامی ڕەنج، ل، 55}.
پەیتوبۆر/peytûbor: ئانتـ:[ پەیت+ و+ بۆر] توندوتۆڵ، گورج و گۆڵ.
پەیتی/peytî: ن: توندی، تونگی، بای ماددەی توڕوە لە باێکی تایبەتی لە شلە یان گیراوندا.
پەیتی مۆلاری/peytî molarî: نتـ: پەیتی مۆلیکیولـی.
پەیتی سەنگی/peytî sengî: نتـ: پەتی هاوکێشەیی.
.
.
.
.