گاڵ ¹ /gaľ: ن:[ ڕوو][ ناوێکی کۆنی گڵێنه، هەرزنە تاڵەی ئێستاکەیە] گەنمی ڕەش : گیایەکە هێشوویی و ڕەنگ سوور و دەنکەکانی هێلکەیین، ڕووەکێکە لە دانەوێلەکانی سەربە بنەماڵەی gramineae یە، تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ، پەموو یان لۆکە یە، بەزۆری لە ڕووسیا و ئاسیای ڕۆژهەڵات دەچیندڕێت. کەسێک زۆر شارەزاش نەبێت، بەگرانی دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، بۆ ئالیکی مەڕ وماڵات هەندێ لە باڵندان دەچێندرێت.[ لا: panicum miliaceum ]
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | liliopsida | poales | poaceae |
panicum |
panicum miliaceum |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | گاڵ |
پەندی پێسێنان |
یا گاڵ دێنێت یان پەموو .{ شێوەزاری موکری} :
ئەم ئیدیۆمە و بۆ کارێکی نابەدڵ و دوودڵ لە ئەنجامدانی دەگووترێت، واتا یان باش دەردەچێت یا خراپ. |
{
که تۆ گیرفانپڕی گیرفانبڕی، من هەر هەژار ماوم
}{ هەژار}
گاڵەبەنگ/gaľebeng: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.
گاڵووف/gaľebeng: ن:[ ڕوو] گیایەکی دەشتییە.
گاڵین/gaľîn: ن:[ خوار] نانی هەرزن.
گاڵینە/gaľîne: ن:[ خوار] نانی هەرزن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 684}
.
.
____________
گاڵ ² /gaľ: ن:[ دەنگ]
دەنگی زارۆی ساوای تازە زمان گرتوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 684}
:: هەر گاڵ و بوغیەتی.
گاڵە/gaľe: ن:[ دەنگ]
1 . دەنگی پێکەنینی ساوا.
2 . دەنگی تێکەڵاوی باڵداری دەنگخۆش.
3 . [ کەش] دەنگی هەور.
گاڵدان/gaľdan: کتپ: دنەدان، هاندان.
گاڵگاڵێن/gaľgaľên: نتـ:[ دەنگ] گازگازێن.
گاڵوبوغ/gaľûbuẍ: نتـ:[ دەنگ] دەنگ و قسەی زارۆی ساوای تازە زوان دەگرتێت.
گاڵین/gaľîn: ن: گۆرانی گووتن.
گڕوگاڵ/giřûgaľ: نتـ:[ دەنگ]
.
.
_____________
گاڵ ³ /gaľ: ن: بانگ:bang، دەنگ:deng، دەی:dey، گازی:gazî، هاوار:hewar : بەهەرا و هوریا ڕاونان
:: لێرە گاڵیان دا.
گاڵا/gaľa: ن: هێرش، پەلامار.
گاڵە/gaľe: ن:
1 . [ مکـ] داخستن.
:: دەرگا گاڵە دە.
2 . داد و هاوار بە ناڕەحەتی.
3 . ئازایەتی لە کارێکدا.
:: هەرگاڵە دەکات.
گاڵەدان/gaľedan: کتپ: داخستنی دەرگا و پەنجەرە.
گاڵەکردن/gaľe kirdin: کتپ: گاڵە پێ کردن : چاک وەخەوکەوتن لە کارێک.
:: چۆن دروێنەیەک هەر گاڵەی پێ دەکات.
گاڵەگاڵ/gaľegaľ: ئانتـ: هەرا و هوریای یەک لە دوای یەک.
گاڵەوگورت/gaľeûgurt: ئانتـ: پاشملە و خراوگووتن : غەیبەت.
گاڵەوگیڤە/gaľeûgîve: ئانتـ: ترساندن بە قسە، هەڕەشە.
گاڵدان/gaľdan: کتپ: قاودان : دەرکردن بە هەرا و هوریا.
گاڵین/gaľîn: کتن: ناڵاندن.
.
.
.
.