تۆقا/toqa: ف:[ تۆقان] مرد لەترسان.
تۆقان/toqa: کتن:[ تۆق+ ئان] پەقان، زەهلەچوون، زراوچوون، مردن لەترسان.
تۆقاندن/toqa: کتپ:[ تۆقان+ دن] زراوبردن، ترساندن.
تۆقێن/toqên: ف: { گیو، ل، 253}
تۆقێنەر/toqêner: ف:[ تۆقێن+ ئەر] ترسێنەر.[ ئینگـ: acuation]{ کەمالنامە، ل، 966}
تۆقیان/toqa: کتپ:[ تۆق+ یان] ترسیان، تووقیان : لەترسان مردن.
تۆقین/toqîn: کتن:[ تۆق+ ین] پەقین، ترسانی زۆر، سام، ترس ولهرز، خۆف، ههراس.[ ئینگـ: Panic].
:: کە چاوم بە سیمای کرێتی کەوت تۆقیم و وەختابوو شێت بم.
تۆقیو/toqîw: ئانفا: ترساو، زراوبراو، زراوچوو.
.
.
______________
تۆقان/toqa: کتن:[ تۆق+ ئان] تەقینەوە.
تۆقاندن/toqa: کتپ:[ تۆقان+ دن]
1 . تەقاندن.
2 . ترەکاندن : درگادان : ترەکاندنی برین، چاو یان دەفر بەهۆی ئاگرەوە.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 359}.
تۆقانن/toqa: کتپ:[ کباش، ئەردە][ تۆقان+ ن] ترسانن: مەترسی خستنەسەر.
تۆقیان/toqa: کتپ:[ تۆق+ یان] تاف، تۆف، کەفەڕێژ، سەرڕێژکرن، سەرهاتن، زۆرهاوردن، هەڵچوون.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 359}.
تۆقین/toqîn: کتن:[ تۆق+ ین] تەقین.
هەڵتۆقان/heľtoqan: کتن:هەڵتۆقین.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 989}
:: کارگ هەڵتۆقی.
:: بەرد لەسەرم دا هەڵتۆقیوە.
:: دەمانچەی بەسەردا هەڵتۆقاند.
هەڵتۆقاندن/heľtoqandin: کتپ:
1 . قیتەوە کردن
2 . تەقاندن
هەڵتۆقانن/heľtoqanin: کتپ: بلۆق پێ کردن.
هەڵتۆقاو/heľtoqaw: ئانفا: بەرز و قیتەوە بووگ.
.
.
___________
تۆقان/toqa: ن:[ تۆق+ ئان] کۆمەڵە ئاڵقە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 155}
.
.
.
.