ئیسۆت/îsot: ن:[ ڕوو] ئیسیوه‌ت، بیبه‌ر. 

ئیسۆتا ڕه‌‌ش/îsotařeŝ: نتـ:[ كباك]  بیبه‌ری ڕه‌‌ش.

ئیسۆتا سپی/îsotasipî: نتـ: بیبه‌ری سپی.

ئیسۆتاکه‌یان/îsotakeyan: نتـ: بیبه‌ری كه‌یان.

ئیسۆتاشیلی/îsotaŝilî: نتـ: بیبه‌ری شیلی.

ئیسوێچی/îswečî: ئان:[ كباک] ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیسۆت ده‌چێنێت یان  ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیسۆت ده‌فرۆشێت.  

ئیسیوه‌ت/îsywet: ن:[ ڕوو] ئیسۆت( بیبار):  ئالات ، ئاڵه‌ت ، باجک.

[Bot : Piper nigrum, Capsicum].

{ تێبـ: زۆر له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌م وشه‌یه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی تورکی بێت و به‌ ئاره‌زبایه‌جانی( ئیستی : گه‌رم وتیژ) و ( ئۆت: گیا ) پێکهاتنی که‌ به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ ده‌کاته ‌:(ئیستی ئۆت: گیای تام تیژ)، ئاڵه‌ت.

.

.

.