خەن ¹ /xen: ن:[ هـ] گەردن، مل، ئەستۆ، ئەوک_ هەوک، حەفک.
خەنازیر/xenazîr: نتـ:[ نخ][ خەن+ ئازیر] کوانی زل کە لەمل دێن.{ هەژار، ل، 267}.
خەنازیل/xenazîl: نتـ:[ نخ][ خەن+ ئازیل] خەنازیر.
خەناق/xenaq: ن:[ کباک] گەردن (ک) دبی ژ خەنقاندن هاتبی. ژ بەر کۆ گەردن جهێ خەنقاندنە بویە خەناق.
:: بارام ب خەناقا فەرهات گرت.
خەناووک/xenaȗik: نتـ:[ خەن+ ئاووک] خەناوکە( زا).
خەناوک/xenawik: نتـ:[ خەن+ ئاوک] گەردنبەند، ملیوانە، ملوانە، ملوانگە، گەردانە.
خەناوکە/xenawike: نتـ:[ خەناوک+ ئە] بەرموور_ بەرموورە، ملوانکە_ ملوانە، گەردانە، کرتەمر _ گرتە مر(جا)، خەناوکە، مێخەکبەند : جۆرە خشلێکە ژنان بۆ خۆرا زانەوە لەبەری دەکەن.
.
.
___________________
خەن ² /xen: ن: کەن، پێکەنین، کەنین، خەنە، پێخەنین.
تێبینی |
ئەگەر سەیری دەقە کۆنەکان بکەین و دا دەردەکەو ێت کە(خەن) کۆنترە لە(کەن)}. |
خەنان/xenan: ئان: پشکوتو، بشکفتی، خەندە، کراوەوە، ڕووخۆش، ڕووکەش : دەم بەپێکەنین.
خەنانن/xenanin: کتن:[ کباش، کهـ] خەنین.
:: ئەوڤەرە قسەی خوەش کردخە نانەمان.
خەنە/xene: ن: پەنەوا، کەن_کەنە، پێکەنین، خەندە.
خەنەدار/xenedar: ئانفا:[ کباش، ل] خەنەدار.
خەنەران/xeneran: نفا:[ ئەردە] خەندەران، دەم بەپێکەنین، ڕووگوشاد.
خەنەری/xenerî: ئانفا:[ کباش، ل] ڕووبەخەندە، دەم بە پێکەنین.
خەندەکرن/xende kirin: کتپ: خەنین، زەردەخەنەکردن.
خەندەلێو/xendelêw: نتـ: دەم بە پێکەنین، زەردەخەنە.
خەنگ/xenig: ن:[ کباش، کهـ] خەندە _خەنین، کەنین _ پێکەنین.
خەنگ هاتن/xenig hatin: کتن:[ کهـ] خەنین هاتن.
:: وە چە خەنگ ئێی.
خەنگ هاوردن/xenig hawirdin: کتپ:[ کهـ] پێکەنین هێنان.
:: قسەگەی خەنگم هاورد.
خەنی/xenî: ف: کەنی، پێکەنی.
خەنین/xen: کتن: کەنین.
خەنینەوە/xen: کتن:
1 – کەنینەوە.
2 – گرژینەوە.
.
.
.
.