خەنە/xene: ن:[ ڕوو] دەوەنێکی گەورەیە، گەڵاکانی دەوەرێت، جاری وا هەیە (8) مەتر بڵند دەبێتەوە، ڕەگەکەی سوورە، لقەکانی دڕکاوییە، گولەکەی سپی و بۆنخۆشە، بەشێوەی هێشوو لەباخچەکاندا بۆ ڕازاندنەوە دەڕوێندرێت. لەبەر جوانی گەلاکان و بۆنخۆشی گولەکانی، لە ناوچەگەرمەکاندا دەڕوێندرێت. گەڵاکانی وشک دەکرێتەوە دەهاڕدرێت، بەشێوەی( خەنە) بۆ ڕەنگ کردنی بە سوور و مەیلەو زەرد یان ڕەش دەفرۆشرێت.[ Bot : Lawsonia inermis].
خەنەبەندان/xenebendan: نتـ:[ خەنە+ بەندان] کۆبوونەوەی شەوی پێش بووک بردن، کە خەنە دەگرنە دەستی بووک و گیژان.
خەنەپووڵی/xenepûľî: نتـ: خەنەبەندان، شەوی بەر لە گوێستنەوەی بووک کە قاپێ خەنە لەسەر کەشەفێک دادەنێن و دەیگێڕن، هەر کەس بە پێی خواستی خۆی بەری دەستی لەخەنە دەدات و بڕێ پارە دادەنێت.{ ڕێژگە، ل، 117}.
خەنەپێچ/xenepêç: نتـ: دەسماڵێکی سێ گۆشەیە کاتێک ژنان سەریان لەخەنەدەدەن لەسەری دەپێچن. { ڕێژگە، ل، 117}.
خەنەبەردیلە/xeneberîle: نتـ:[ ڕوو] خەنەتیفک، خەنەتێلکە، کرێژەبەرد.
خەنەتیفک/xenetîfik: ن:[ ڕوو] خەنەبەردیلە.
خەنەتیلکە/xenetîlike: ن:[ ڕوو] خەنەبەریلە، خەنەتیفک، خزە، کرێژەبەرد : ئەو گیا ووردە کە لە سەر بەرد و شاخ دەڕوێت و زوو ووشک دەبێت.
خەنە و زەردەچەوە/xene û zerdeçewe: نتـ: تێکەڵەی خەنە و زەردەچەوە.
خەنە و قاوە/xene û qawe: نتـ: تێکەڵەی خەنە و قاوە.
خەنە و وەسمە/xene û wesime: نتـ: تێکەڵەی خەنە و وەسمە.
زەیتی خەنە/zeyitî xene: نتـ: ڕۆنی خەنە.
.
.
.
.