پاڵپێوەنان /paľpêwenan: کتپ:[ پاڵ+ پێوەنان(پێ+ وە+ نان)]

1 – بۆقپێوەنان، پێشدان، دانەپێش، ڕادان، لەترپێدان، پاڵدان.

2 – بزواندن، تاودان، تیژكردن، جووڵاندن، دڵپتەوكردن، دڵقاییم كردن، زاتخستنەبەر، زاتپێدان، غیرەتدانەبەر، قاودان، گاڵدان، هاندان، ورەبەرزكردنەوە، پێشدان، هانەهانەدان.[ ئینگـ : Thrust]

3 – پەلپەلپێكردن.

4 – ڕەپێشخستن، بەدەست ئاژۆتن، پاڵپێڕانان، لەتردان، پشت بەبالیف یان دیوار یان شتێكە وە نان بۆ حەسانەوە.

5 – تەلاقدانەوە.

6 – دنەدان، هاندان :agitation .

پاڵپێوەنان بە/paľpêwenan be: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بە]

:: پاڵپێوەنان بە پاشەڕۆ یاخود بە زەختێکی زۆر، ئەگەری مردن دروست دەکات. 

پاڵپێوەنان بۆ/paľpêwenan bo: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بۆ+ سەرەوە]

پاڵپێوەنان بۆ سەرەوە/paľpêwenan bo serewe: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ بۆ+ سەرەوە] بەرزکردنەوە.[ ئینگـ : uplift]{ ڕەنج، ل، 596}

پاڵپێوەنان لە نێوان/paľpêwenan le nêwan: کتپ:[ پاڵپێوەنان+ لە نێوان]

:: پاڵپێوەنان لەنێوان پاسەوانەکانی مالیکی و پاسەوانانی پرسەی جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا. 

پاڵپێوەنەر/paľpëwener: نفا:[ پاڵپێوە+ نەر( نان)]

1 – جوولێنەر، هەستێكی لەپڕ. 

2 – هاندەر، جوولێنەر.

.

.

.

.