هی/hî: جنـ:
1 – پیتی خاوەندارێتی و تایبەتمەندێتی.
:: ئەم ئەسپە هی نەریمانە و ئەو زینە هی ئەسپەکەیەتی.{ خاڵ، ل، 526}
2 – ئی، هن( کباک)، هین : وتەی تایبەتی شتێک بە کەسێک.{ گیو، ل، 936}.
:: هی من : ئی من.
:: هی تۆیە، هی منە، هی ئەوە.
.
.
____________
هی/hî: ن:[ دەنگ]
1 – کەمترین دەنگی پێکەنین.
2 – کەمترین دەنگی گریان.
3 – تەڕایی، شە، شێ، شی، نم، هیی. { هەژار، ل، 1013}
هیتر/hîtir: جنـ: ئەوی دیکە.
.
.
_____________
هی/hî: ن:
1 – خوو، هیم.
2 – فێر.
3 – ئارزی( کباک)، لەمەڕ.{ گیو، ل، 936}.
.
.
.
.