کوان ¹ /kwan: ن:[ نخ] ئاشین، بیرۆڤ، پەقپەقۆک، پەقیژۆک( کباک)، پرزک، پێزورک، دوومەڵ، قوونێر، کولک : بریتییە لە کۆبونەوەی پاشماوەی هەو کردن، کە بەزۆری لە سەر پێستدا ڕوودەدات و شوێنەکەی لەسەر ڕووی پێست پەمەیی دەردەکەوێت و چینی ناوەوەش سووره، دەکرێت لەشوێنێکی ڕووی پێست لە جەستە دەربکەوێت و دەتوانرێت بەئاسانی هەستی پێبکرێت بەدەست ڵێدان، لەناوەڕاستدا پڕە لەکێم کە ئەمیش بریتییە لەپاشماوەی بەکتریا و خڕۆکە سپییەکانی خوێن و کەڕوو.[ ئینگـ: Abscess ، Furnucle ].{ خاڵ، ب 3، ل، 94}{ فەرهەنگی هەڵۆ، ل، 7}.
کوانی بن هەنگڵ/kwanî bin hengiľ: نتـ:[ نخ] ئارینج : قونێرکە لەبن باخەل دەردەچێت.
کوانی خورما/kwanî xurima: نتـ:[ نخ] دوومەڵێکە لە دەم و چاو دێت، تا ساڵێک چاک نابێتەوە.{ هەژار، ل، 623}
.
.
_____________
کوا/kwa: ئام:
1 – کا( کناو)
2 – وتەیەکە داوای پیشاندانی شتێکی پێ دەکرێ.
3 – ها لە کوێ ؟.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}
4 – لە کام جێ یە ؟.{ هەژار، ل، 623}
5 – کامەیە ؟
{
ئەی چاو! چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت،
کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟
کوانێ دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
کوانێ برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟
کوانێ زوڵفی ڕەش؟
کوڵمی ئاڵ و گەش؟
کوا هەیکەلی جەمال؟
کوا حوسنی بێ میسال؟
}{ گۆران}
کوان ² /kwan: ئامتـ:[ کوا+ ن] هانەکوو( کباش){ فەرهەنگی باشوور، ل، 584}
:: لەکام جێگەن ؟.
:: کامانەن ؟ .{ هەژار، ل، 623}
کوانێ/kwanê: ئام:[ کناو] کانێ( کباک)، کوا.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 405}
کوای/kway: : لە کام شوێنی.
.
.
______________
کوان ³ /kwan: ن: قول، کنا.{ هەژار، ل، 623}
.
.
_____________
کوا/kwa: ن:[ د][ پۆشاک] کەوا : جۆرە کالایەکی قۆڵ و چاکەلداری درێژە.{ خاڵ، ب3، ل، 94}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}.
:: جل و کوان.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 584}
.
.
.
.