ترووکان/tirûkan: کتن:
1 – قووچان، چاولێکنران، لێکدانی پێڵووی چاو، پڕووکان.
2 – شکانی تۆو بەددان، قرتان.
تێبینی |
ترووکان و ترووکاندن دەگەڵ وشەی ترەکان و ترەکاندن یەکن و ترەک یا ترووک وشە دەنگن و ئەو چاوگانەش لەوشە دەنگ کەوتوون.{ نانەوازادە}. |
ترووکاندن/tirûkandin: کتپ:
1 – چاولێکدان، ترووسکاندن، چاوقووچاندن، چاولێکنان، نقاندن، پرکاندن.
2 – شکاندنی تۆو بەددان، تۆوقرتاندن، تووکاندن.
3 – شکاندنی هێلکە لە لایەن جووچکەوە لە کاتی هاتنەدەر لە هێلکە.
4 – هێلکەهەڵهێنان : شکاندن و دندووک لێدانی هێلکە لە لایەن مریشکەوە.
تێبینی |
مریشکی کورک بە دندووکی هێلکەکانی دەترووکێنێ( دەشکێنێ) تا جووجکەی لێ بێتەدەر. { گیوی. م}. |
5 – تەقاندنی چەک بۆ تاقی کردنەوە بەبێ فیشەک و گووللە.
ترووکایی/tirûkayî: ئاکتـ:[ ترووک +ئایی] ترووسکایی.
ترووکە/tirûke: نتـ:[ ترووک+ ئە]
1 – ماوەیەکی زۆرکەم، چاوتروکاندنێک، چڕووێک نانێک.
2 – ترووسکە: شۆقی کز و دووری ڕووناکی لامپ و چرا.
3 – ترووسکە: لێدانی چاو.
.
.
.
.