کاتژمێر/katjimêr: ن:[ تێک][ تشت]
1 . دەمژمێر: ئامێرێکی داهێندراوە بۆ دیاریکردن و زانینی کات. جۆری داهێنانی کاتژمێر گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهاتووە هەتا گەیشتووەتە ئەمڕۆ.
2 . سەعاتێکە کە کات ئەژمێرێ.{ خاڵ، ب 3، ل، 66}
کاتژمێرساز/katjimêr: ن: سەعاتچی.
مێژووی سەرنج و داهێنانی جۆرەکانی کاتژمێر |
کاتژمێری خۆری/katjimêr: ن:[ تشت] لە مێژا گەڵی ئامێر و ئامراز بەکارهێندراوە بۆ زانینی کات. سۆمەرییەکان لە دوو هەزارەی پێش زایینی سستێمی سەشت یان داهێناوە بۆ پێوانی کات. فیرعەونەکانیش ڕۆژیان دابەش کردووە بەسەر 12 کاتژمێر و میل( دنگە)یان بەکاردەهێنا بۆ چاودێریکردنی جووڵەی هەتاو.
کاتژمێری ئاوی/katjimêr: ن:[ تشت]
1 – سەعاتی ئاوی : ئامرازێکە بۆ پێوانی کات بە دڵۆپاندنی ئاو. [ ئینگـ : ]{ کەمالنامە، ل، 511}
2 – فیرعەونەکان پەرەیان بە کاتژمێری ئاوی دا، بۆ یەکەمین کەرەت لە گۆڕی ئامون ڕەع بەکارهێندرا و دواتر بڵاو بووەوە بۆ دەروەی وڵاتی فیرعەونەکان. بۆ نموونە گرێکییەکان کە ناوییان نا کلێپسیودراێ : clepsydrae. لەن چینییەکان لەسەردەمی فەرـانڕەوای شانگ کاتژمێری ئاوییان بەکار دەهێنا لە هەمان کاتدا.
کاتژمێری مۆمی/katjimêr: ن:[ تشت] لە مێتزۆپۆتامیا ئامێری کۆن دۆزاروەتەوە کە مۆم تێیدا بەکارهاتووە.
کاتژمێری لمی/katjimêr: ن:[ تشت] لە ئەوروپا بڵاوبووەوە، بیرۆکەکەی هاوشێوەی کاتژمێری ئاویییە.
کاتژمێری ئانالۆگ/katjimêr: ن:[ تشت]
کاتژمێری دەست/katjimêr: ن:[ تشت]
کاتژمێری دیگیتاڵ/katjimêr: ن:[ تشت]
کاتژمێری ئەستێرەیی/katjimêr: نتـ: 1/24 ی ڕۆژی ئەستێرەیی.[ ئینگـ : ]
کاتژمێری ئەستێرەوانی/katjimêr: ن: سەعاتی ئەستێڕەوانی.
کاتژمێری ئەتۆمی/katjimêr: نتـ: سەعاتێکە کاری توخمە سروشتی یە تیشکدەرەکانی وەک بورانیوم دەردەخات لە مەیانی چۆنێتی پەیدابوونی توێکڵی زەوی.
کاتژمێری میقات/katjimêr: ن: کاتژمێرێک کە بە میقات( قورمیش) ئیش بکات.
کاتژمێری یاری/katjimêrî yarî: نتـ:[ وەرزش][ کاتژمێر+ ی+ یاری].[ ئینگـ: game watch]{ فەرهەنگی وەرزش، ل، 52}.
زەمبەلەک/zembelek: ن:[ تێک][ تشت] زەمبەرەک، فەنەری سەعات( کاتژمێر)[ ئینگـ: spiral spring].{ خاڵ، ل، }{ هەمبانەبۆرینە، ل، 389}
.
.
.
.