دارمازوو/darmazû: ن:[ ڕوو][ دار+ مازوو] دارێکی خۆڕسکە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەڕوێت، ئەم دارە تایبەتمەندیەکی جیاوازی هەیە لە چاو دار و درەختەکانی تردا، ئەویش ئەوەیە کە چەندین بەر دەگرێت.
هەندێک پێناسە یان ناونان بۆ شێوەی بەرهەمەکانی دارمازوو |
پاڵەوانە ³ /paľewane: ن:[ ڕوو][ مجـ] فیلپایە : یەكێک لەبەرەكانی دارمازوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 102}
پانکە/panike: ن:[ ڕوو][ پان+کە] بەری دارمازوو کە وەک دووگمە وایە. { هەنبانەبۆرینە، ل، 102}.
پۆزەخووگە/pozexûge: ن:[ ڕوو][ مجـ] جۆرە بەرێکی داری مازووە، لە لمووزی بەراز دەچێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 114}
تسقل/tisqil: ن:[ بیا][ ڕوو] قسقل _ قسکڵ( ئەردە)، گزگل : بەری دارمازوو.[ ع : تسقل].[ ئینگـ : ]{ هەژار، ل، 148 ، 554}{ مەردۆخ، ب 1، ل، 366}
سیچک/sîçik: ن:[ ڕوو] جۆرێ لە بەری دارمازوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 454}
قۆپچە/qopçe: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوولا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 559}
قرژاڵە/qirjaľe: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 552}
قرژە/qirje: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 552}
قرگە/qirge: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو. { هەنبانەبۆرینە، ل، 454}
کلکاف/kilkaf: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 620}
کەڵوان/keľwan: ن:[ ڕوو] بەرێکی دارمازووە، بۆ پێستەخۆشکردن سوودی لێوەردەگیرێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 664}
کەڵەشینکە/keľeşînke: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 666}
کەڵەنج/keľenic: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 667}
کەوەل/kewel: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 673}
کۆپەک/kopek: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو گرێل { هەنبانەبۆرینە، ل، 694}
گڵواز/giľwaz: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو{ هەنبانەبۆرینە، ل، 699}
گڵوان/giľwan: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 699}
گوڕیل/gurîl: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 708}
گولێر/gulêr: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو{ هەنبانەبۆرینە، ل، 717}
گەزگول/gezgul: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 730}
هەوربا/hewirba: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوولا{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1009}
هێلامازیا/hêlamaziya: ن:[ ڕوو] بەری دارمازوو { هەنبانەبۆرینە، ل، 1019}
.
.
.
.