قەرەوڵ/qerewiľ: ن:[ کۆن][ سەز] قەرەوول.{ گیوی، ل، 166}.
1 . ئێشکگر، پازازک، پاسەوان _ پاسدەر، پەهڤان( کباک)، کێشکچی.{ هەژار، ل، }
2 . سێرەی تفەنگ.
قەرەوڵخانە/qerewiľxane: ن:[ کۆن] بنکەی پاسداران.
قەڕەوڵی تفەنگ/qerewiľî tifeng: نتـ:[ سەز] بورج( ل).
پاشقەرەوڵ/paşqerewiľ: نتـ:[ کۆن] دواجەنگ، دوایی لەشکر: پاش قەرەوڵی لەشکر، بەرامبەری.>< پێشقەرەوڵ.
پێشقەڕەوڵ/pêşqeřewiľ: نتـ:[ سەز][ پێش+ قەڕەوڵ]
1 . تاقمێک چەکدار کە لە پێشەوەی سوپا دەڕۆن.
2 . پاسەوان : سەربازی پێشجەنگ، پاسەوانی قۆشەن.
.
.
.
.