قەتار/qetar: ن:

1 – [ مێک] شەمەندەفەر.[ ع : قطار].

2 – [ سەز] جێگەی فیشەک 

3 – ڕێز، پۆل. 

4 – کۆمەڵی چارەوێ بۆ بارکردن یان خزمەت کردن.

هاوقەتار/hawqetar: نتـ:[ هاو+ قەتار] چەند کەسێکن، کە خزمەتی گەورەیەک بکەن.{ گیو، ل، 906}.

.

.

_____________ 

قەتار/qetar: ن:[ مۆسیقا] هەوای گۆرانیەکە

:: قەتار و خاوکەر.

.

.

______________

قەتار/qetar: ن:[ کشت] ڕێزە دێراوێک بە شوێن یەکەوە.

لاقەتار/laqetar: ن:[ کشت][ لا+ قەتار] 6 – 7 دێراوێک یان ڕێزە دێراوێکە کە بەیەک جۆگە ئاو بدرێت.{ گیو، ل، 830}.

.

.

.

.