تۆرمتە/tormite: ن:[ باڵ][ مەغ : تۆرمتای] بازڕ _ بازۆڕی، تۆرنتە، مشکگرە، واشە : بچووکترین باڵندەی گۆشتخۆرە، مەلێکی چووکی راوکەری چاوڕەشە، بەقەرای بایەقۆشە بەڵام بڵندتر و سەری هەندێک چووکترە. ئەم مەڵە گۆشتخۆر و تیژپەڕە، لە باشوو تیژتر و گورجترە. ڕەنگی پەڕەکانی زەردی تۆخی مەیلەوشینە و پەڵەی ڕەش و زەردی لە سەرە. پێیەکانی زەرد و دندووکی ڕەشی کاڵ و لەسەر زگی پەڵەی سپی و مەیلەو زەردی هەیە و رانەکانی خەنەیین. باڵای نزیک سی سانت دەبێت. لە شەهێن چووکترە، بەڵام درێژترە. نێرەکەی لە مێیەکە سەری زلترە و بۆ راو مێیەکەی دەستەمۆترە و لە بەرزایی کێوەکان دەنێو رەوەزەکان لە لێرەواریش هێلانەی چێ دەکات. ڕاوی مەلی چووک وەک کۆتر و کەو و هەوێردەی پێدەکەن.[ Zoo: Falco Subbuteo]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، 173}
تۆرمتەی سەرسوور/tormitey sersûr: نتـ:[ باڵ][ تۆرمە+ ی+ سەر+ سوور] سەر و پشتملی سوورە، پەڕوباڵی رێرێیە و خەتی پانی ڕەشی کە کۆتایی کلکیدا هەیە. پشتی بۆرە و لەسەرشان و باڵی خەتی قاوەیی هەیە. شاپەڕی باڵی قاوەیی مەیلەو ڕەشە. بەرزگی سپییە و بەپانایی دا رێرێی وردی ڕەشی تێدایە. باڵندان ڕاو دەکات. لەشوێنی ئاوەڵا، دەشتی بەرین، شوێنی تەنکەداردەژی. لەسەردارهێلانەی دەکات. جارجار کۆنە هێلانەی قەلەڕەشان ئاوەدان دەکاتەوە.[ Zoo: Falco Chicquera]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، 173}
تۆرمتەی لاق سوور/tormitey laqsûr: نتـ:[ باڵ][تۆرمە+ی+لاق+سوور] 30 سانتیمێترە. باڵی ئەوەندە درێژە دەگاتە سەرکلکی، دەوری چاو و نەرمەی دندووک و قاچی سووری نارنجین. بۆری ئاماڵ ڕەشە، ژێرکلکیان شێ ڕەنگە، مێیە سەری خورمایی ڕەنگە و بەرزگی خۆڵینەیە وخەتی لاجانگی قوڵە وئاماڵ ڕەشە. پشت وکلکی خەتی بۆریان بە پان اییدا کشاوە. لە ئاسمان لەنگەر دەگرێت و لەوکاتەدا خۆی خوارڕادەگرێت. تاوپەڕی ئێواران مێش ومەگەزان ڕاودەکات. زیندەوەری وەک کووللە، مشک، لەسەرعەرز راودەکات. لە دەشتی خاوەن پنچک و داری کورت. لێواری لێڕەواران ودەورووبەری زەوییان دەژێت.[Zoo: Falco vestpertinus]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، 174}
.
.
.
.