جەنجەر/cencer: ن:[ کۆن] جەڕجەڕ: ئامێرێکی دێرینی جوتیارییە، بەکاردێت لە بۆ گێرەکردنی و جیاکردنەوەی دەنکە دانەوێڵە( گەنم و جۆ و کڵۆش) لە گوڵ و قەسەلاکەی، پێکهاتووە لە دار و ئاسن. ئەمرۆ ئامێری دەڕاسە لەبری جەنجەڕ بەکاردەهێندرێت لە درەو کردندا.
مۆشەنە : دارێکی ئەستووری گردە چەند دەمەتەورێکی پێدا کوتراوە خەرمانی پێدەکوترێت.{ خاڵ، ل، }
{
ژێری پارچە گۆزەی تیژە
جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت
}{ پەندی پێشینان}
مەتەڵ |
دەری دارە، پڕ بزمارە، ناوی گورگی هارە ! |
جەنجەرکرن/cencerkirin: کتپ:[ کشت] قوتان و هیرکرنا قەسەلا گەنم، جەهـ، نیسک و ئیتر.
:: جوخین ژ جەنجەرکرنێ ب داوی نەهاتییە.
جەنجەر ئاوی/cencerî awyî: نتـ:[ کۆن] ناعوور: بریتیی یە لە پێچکەیەکی گەورە، چەند باڵێکی هەیە، ووڵاخی پێدەبەسترێتەوە، بۆ ئاوهەڵێنجان یان ھەڵگواستن لە بیر.
جەنجەری دار/cencerî dar: نتـ:[ کباک]
1 – کام : دارێکی ئەستووری خڕە چەند دەمەتەوەرێکی تێدا داکوتراوە و خەرمانی پێدەکوترێت لە کاتی گێرەدا.
2 – جەرچەڕە : چەرخ و دۆلابی ئاوهەلکێشان، بۆپێهەڵێنجانی ئاو لەچاڵاوان.
3 – ئاسنی ئەمسەرو ئەوسەری باگردانییە.{ خاڵ، ل، }
جەنجەڕە/cenceře: نتـ:[ کباک] جەنجەڕ، تەوری چکۆڵە.
جەنجەڕەوان/cenceřewan: نتـ: ئەو کەسەیە، کە دەغڵی بە جەنجەڕ گێرەدەکات و دەیکوتێت.
پارچەکانی نێو جەنجەڕ |
باڵتە/baľte: ن:[ کۆن][ کشت][ پیشە] وەک چەقۆ وایە و سەرەکانی تیژە، کاری ئەم باڵتانە وردکردنی ئەو قەسەرە یەیە کە لە سەری دەروات.
پردۆکە/pirdoke: ن:[ هـ][ کۆن][ کشت][ پیشە] دوو پارچە دارن، لە نێو کەرەستەی جەنجەڕدا.
تۆپی جەنجەر/topî cencer: نتـ:[ کۆن] دارێکی ئەستوورە، لە خوارێ دەخسترێت کە لە دار، بزماری گەورە و ئاسن دروست دەکرێت.
حوشترەی جەنجەر/ĥuştirey cencer: نتـ: ئەولاو ئەولای حوشترەی جەنجەر، دەغر دەهێنرێت و هێستر رایدەكێشی و دەسووڕێ، هەرچەندە قرشەكە هوردتر دەكا و تیژ تر دەبێت، دەبی چەور بكرێت نەوەک ژەنگی هەڵبێنێت.
کلوچە/kiluçe: ن: ئەوسەرئەوسەری كونەو جەنجەڕەكەش كلچوكەی هەیە و دەچێتە ناو دارەكە، دەسووڕێت قەسەرەكەی هورد دەكات.
.
.
.
.