مووتاب/mûtab: ن:[ کۆن][ پیشە][ موو+ تاب( تاو)]

1 – مووتاو.{ هەژار، ل، 815}.

2 – کەسێ کە خەشە و خەرار و دروست دەکات.

3 – تاڵەموو، تاڵەبەنی موو.

مووتابچی/mûtabçî: نچ: ئەو کەسەیە کەمووی بزن لە ئیشەکانی بەکاردەھێنێت. وەک گوریس و قەیاسە و خەراری لێ دروست دەکات.

مووتابخانە/mûtabxane: نتـ:[ کۆن][ پیشە][ مووتاب+ خانە] شوێنێکە کە مووتابچی کاری تێ بکات.{ خاڵ، ب 3، ل، 452}

مووتاوچی/mûtawçî: نچ:[ کۆن][ کە] مووی تاوچی، مووفرۆش، کارگەی خەرار دروست کردن.{ گیو، ل، 863}.

 تێبینی 
 گۆڕانگاری لە نێوان دوو دەنگی پیتی ( ب)و( و) لە وشەی مووتاب و مووتاو، دیاردەیەکی ئاسایی زمانی کوردییە لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە.
                         هەندێ لە ئامێر و کەرەستەی مووتابچی 

خەڕەک/xeřek: ن: ئەم ئامێرە بەن ھەڵدەكاتە سەر لوولو بۆ پۆی شانەكە

چەرخە/çerxe: ن: ئامێری چەرخە موو دەکات بە گڵۆڵەیەکی ئەوتۆ، کە بە ئاسانی بڕێسرێت.

چەرخی مووڕستن/çerxî mûřistin: نتـ: ئەو ئامێرەیە كە موو دەڕێسێت و دەیكات بە بەن.

شانە/şane: ن: بۆ موو شیکردنەوە.

گڵۆ/giľo: ن: گڵۆڵە .

مەندەف/mendef: ن: ئامێری شیکردنەوە و گرێ لابردنی مووە کە.

                     ناوی چەند بەرهەمێکی دروستکراوی مووتابچی

خەرار/xerar: ن:

خەشە/xeşe: ن:

ڕەشماڵ/řeşmaľ: ن:

قەیاسە/qeyase: ن:

گوریس/gurîs: ن:

خیشی/xîşî: ن: خەشە، جەواڵی لەموو.

.

.

.

.