خەبات/xebat: ن: کار، کۆشەوە، تەقەلا، هەوڵ، شەرک(کباک)، فرمان، کۆشش، هەوڵ و تەقەلادان.

خەباتکار/xebatkar: نفا:[ خەبات+ کار( کردن)] کارکەر، بەکۆشش.

خەباتکەر/xebatker: نفا:[ خەبات+ کەر( کردن)] خەباتۆ ( کباک)، کارکەر.

خەباتکردن/xebatkirdin: کتپ:[ خەبات+ کردن] ململانێ کردن، هەوڵ وتەقەلاکردن.

خەباتکوژ/xebatkuj: نفا:[ خەبات+ کوژ( کوشتن)] پەکخەر، پەکتێخەر.

خەباتکوژی/xebatkujî: نچ:[ خەباتکوژ+ ئی] پەکخەری، پەکتێخەری.

خەباتکوشتن/xebatkuştin: کتن:[ خەبات+ کوشتن] پەکخستن.

خەباتگێڕ/xebatgêř: نفا: تێکۆشەر. 

خه‌باتی چینایه‌تی/xebatî çînayetî: نتـ:[ ڕامیا][ ئینگـ: Class struggle]

.

.

.

.