خەفەت/xefet: ن: ئانوو، ئاهێن، ئەرنوو، بار، پەرۆش، پەژارە، پڵمە، تاراو، تاڵاو، تەم، جغار، جەخار، خەم، داخ، دڵپڕیی، دڵتەنگی، دڵمان _ دڵمایی، دڵگیری، زۆخ، زووخاو، سوو، غەم، کەسەر، کول، مەینەت، ناخۆشیی، ناڕەحەتیی، ناهەمواریی.
:: هەی خوم و خەفەت.
خەفەتبار/xefetbar: ئانتـ:[ خەفەت+ بار] بارگران، پەرۆشدار، پەژیو _ پەشێو، تەمبار، تەمیین، خەمبار، غەمبار، غەمگین، دڵبریندار، دڵتەنگ، دڵبەکوڵ، دڵپڕ، غەمناک، مەینەتبار، هەناسەسارد.
خەفەتباربوون/xefetbarbȗn: کتن:[ خەفەتبار+ بوون] قژیلین، قژین.
خەفەتبارکردن/xefetbarkirdin: کتپ:[ خەفەتبار+ کردن] قژیلاندن.
خەفەتباری/xefetbarî: نچ:
1 – خەمباریی، خەمناکیی، خەمخۆریی، غەمناکیی، دڵتەنگیی، زویریی.
2 – [ نخ][ دەروو] پەستی، ئاهین، دەردوخەفەت[ ئینگـ: depression].
3 – بهدبهخت، ههژار، داچهکاو.[ ئینگـ : Unhappy].
خەفەتخواردن/xefetxwardin: کتن:[ ئد][ خەفەت+ خورادن]
1 – مشوورخواردن.
2 – خەمخورادن، خەمداگرتن، خەمگین بوون، خەمناکبوون، خەفەت هەڵگرتن، خەفەت پەچنینە دڵ، داخخورادن، دڵ تەنگبوون، ناڕەحەت بوون.
خەفەتدار/xefetdar: ئانتـ: نەهارەزگ، خەفەتبار.
خەفەتداری/xefetdarî: نچ: نەهارەزگی، خەفەتباری.
خەفەتدان/xefetdan: کتپ: دڵشکاندن.
خەفەتدەر/xefetder: ئانفا: خەفەت ئاوەر، خەفەت هاوەر، پەرۆش هێنەر.
خەفەتکار/xefetkar: نفا: خەفەتدەر، خامۆشکەر، کپکەر، بێدەنگکەر.
خەفەتکاری/xefetkarî: نچ: خەفەتدەری.
.
.
.
.