ئیداره/îdare: ن:[ ئاب][ع : اداره] دایره( باشک) : به‌شێک له به‌شه‌کانی هه‌ر وه‌زاره‌تێک که له ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی کارانی هه‌یه.: ئیداره‌ی گومرک، ئیداره‌ی شاره‌وانی.
ئیداره‌کردن/îdare kirdin:
1 – : کتن:[ ئاب] هه‌ڵسووڕاندنی کاروبار. به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و کاری شوێنێک.
:: که که‌سێ ئیداره‌ی ماڵی خۆی پێ نه‌کرێت.
:: ئیداره‌ی ووڵاتێکی چۆن پێده‌کرێت.
2-: کتپ: هه‌ڵکردن، به‌ڕێوه‌چوون.
:: قوربان جه‌نابی قازی به‌م جۆره ئیداره ناکه‌م بفه‌رموو با ته‌ڵاقم دا.
:: دهڵهگ به‌رازه نازانم چۆن به‌م سه‌رمایه ئیداره ده‌کا.
:: هێنده هه‌ژاره به‌نانی وشکیش ئیداره ده‌کات.
ئیداره ده‌گه‌ڵ کردن/îdare de geľkirdin: کتن:[ع : اداره+ کو : ده‌گه‌ڵ+ کردن] به‌ڕێوه‌چوون له‌گه‌ڵ که‌سێک، هه‌ڵکردن و ساراندن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک.
:: هێنده دڕ بێ حه‌یایه که‌س ئیداره‌ی له گه‌ڵ ناکات.
ئیداری/îdarî: نچ :[ ئاب][ع : اداره+(ه : ده‌سوێت)ی]
1- هه‌ر شتێک پێوه‌ندی به ئیداره وه هه‌بێت.
:: کاروباری ئیداری. ئه‌مری ئیداری.
1- 2- ئه‌و که‌سه‌ی له هه‌ڵسووڕاندنی کاری ئیداره شاره‌زا بێت.
:: قه‌ت پارێزگاری ئیداری وه‌ها نه‌هاتووته که‌رکووک.
2- 2- که‌سێکی له هه‌ڵسووڕاندنی کاری ئیداره دا وشک و ڕۆتینی بێت.
.
.
.