ئاکام/akam: ن:[ هاکات { ج. نه‌به‌ز}]
1 – دووما، دووماهکی، سۆخی، کۆتایی: دوای و ئه‌نجامی هه‌رشتێک.
2 – سه‌ره‌مه‌رگ، دواگیان، گیانه‌ڵا، قه‌بران، دواهه‌ناسه‌ی ژیان، ئەجەل.
:: زینده به ئاکامه.
3 – نه‌گبه‌تی، ناهه‌موواری، چاره‌ڕه‌شی.
تێبینی |
ماموه‌ستا حوسێن مووحه‌مه‌د بۆ زاراوه‌سازی لهمافناسیدا به‌سێ وشه‌ی ئینگلیزی خهڵماندوویهتی وه‌ک:consequence ، result ،decision |
ئاکام وه‌رگرتن/akam wergirtin: كتن:[ ئاكام+ وه‌رگرتن] گه یشتنه ئاكام و ئه‌نجام.
:: هیچ ئاكامێكمان له‌و كاره وه‌رنه‌گرتووه.
ئاکام هه‌بوون/akamhebûn: كتن:[ ئاكام+ هه‌بوون] دومایی و ئه‌نجام هه‌بوونی كار و كێشه‌یه‌ک.
به‌ئاکام گه‌یاندن/akam geyandin: کتپ:[ ئد][ به+ ئاكام+ گه‌یاندن] كار‌و كێشه و هیوایه‌ک هه‌تا دوایی و سه‌ربردن، پێگه‌یاندنی كارێک.
به‌ئاکام گه‌یشتن/be akam geyiştin: کتن:[ ئد][ به+ ئاكام+ گه‌یشتن] گه‌یشتنه ئه‌نجام و دوما یی كارێک.
:: لهشهریكایهتی دا به‌هیچ ئاكامێک ناگه‌ین.
لەئاکامدا/leakamda: ئاکتـ: سۆخین.
.
.
.
.