پێشی¹/pêşî: نتـ:[ زیند][ کباک][ پێش+ ئی] پەخشە.
پێشی بەند/pêşî bend: نتـ:[ کباک][ پێشی+بەند] کوللـە، مێشوولەبەند، پەشەبەند.
پێشیک/pêşîk: نتـ:[ کباک][ پێشی+ ک] پەخشە.
پێشیلک/pêşîlik: نتـ:[ کباک][ پێشی+ لک] پەخشە.
.
.
_____________
پێشی²/pêşî: نتـ:[ کباک][ پێش+ ئی]
1 – پێشوو، دەمێک بەر لەئێستا.
2 – ئایندە.
پێشین/pêşîn: ئانتـ:[ پێش+ ئین]
1 – بەر لەئێستا، زوو، پێشوو.
2 – [ نتـ] کەسی کۆن و بەر لەئێستا ژیاو.
پێشینان/pêşînan: نتـ:[ پێشین+ ئان] پێشینیان.
:: پەندی پێشینان.
پێشینە/pêşîne: نتـ:[ پێش+ ئینە]
1 – لەمێژینە، کۆن، قەدیمی.
2 – کردەوە و چلۆنایەتی کار و دەرس و ژیان کە هەر کەس لە ڕابوردووی خۆی دا ئەنجامی داوە
:: پێشینەی ڕامیاری.
3 – [ لا : ab-avo : لە هێلکەوە] لەهەرەمێژدا : لە میتۆلۆژیایی گرێکی باس لەیەکێک لەدوو هێلکەکانی لێدا Leda و زێوس Zeus دەکات، کەچۆن وەک مراوییەک خۆی دەنواند و هێلێن Helen لە دایک بوو، ئەوجا پاریس Paris نەیدەتوانی لەگەلی نەروات، ئینجا تووشی شەرێکی ترۆیانی : Trojan نەدەبوون ….هتد.
پێشینیان/pêşînyan: نتـ:[ پێشین+ یان] ئەه کەسانەی کە بەر لە ئیمە ژیاون، ڕابوردوان ، بەرینان. >< پاسینیان.
پێشیا/pêşiya: نتـ:[ کباک] پێشینان، پێشینیان.
پێشیاچوون/pêşiyaçûn: کتن:[ کباک] تووش بوون.
لەپێشیادە/le pêşiyade: نتـ:[ کباک] لەپێشان.
لەپێشیامەدە/le pêşiya meda: نتـ:[ کباک] لەدوڕ ڕۆژ و ئایندەی ئێمەدا.
.
.
.
.