تێکەڵپێکەڵ/têkeľpêkeľ: ئانتـ:[ تێکەڵ+ پێکەڵ] زۆرشێواو و بێسەروبەرە، نائاشکرا، ناڕێکوپێک، تێکەڵوپێکەڵ.
:: قسەی تێکەڵپێکەڵ
:: چێشتی تێکەڵپێکەڵ.
تێکەڵپێکەڵبوون/têkeľpêkeľbûn: کتن:[ تێکەڵ پێکەڵ+بوون] شێوان و بێسەروبەرەبوون، ناڕێکوپێک بوون.
تێکەڵ پێکەڵکردن/têkeľpêkeľkirdin: کتپ:[ تێکەڵ پێکەڵ+کردن] زۆرتێکەڵ کردن، شێواندن، تێکدان.
تێكەڵ وپێكەڵ/têkeľûpêkeľ: ئانتـ:[ تێكەڵ+و+پێكەڵ] تێكەڵ پێكەڵ، نەڤڵدم( کباک)، گێرەڤێرە، تشتی بەیەكاچووی ناڕێک و نالەبار.
تێكەڵ وپێكەڵ بوون/têkeľûpêkeľbûn: كتن: نەهەڤگەتی.
تێكەڵ وپێكەڵ کردن/têkeľûpêkeľkirdin: كتپ: گژاندن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 696}.
.
.
.
.