خەرا/xera: ن:[ خراب] خەراب، خەراو، خراپ. 

1 – وێران.

2 – لەکارکەوتوو.

3 – نەباش.{ هەژار، ل، 262}.

خەراب/xerab: ن:[ بیا] خەرا، خراپ.[ ع : خراب]

{

ڤێککەتن شەمس و زوحەل ئیرۆ د بورجا عەقرەبێ

سەیف چوو دەستێ مەریخێ مولکێ دل لەو کر خەراب

}{جەزیری}. 

خەرابە/xerabe: نتـ:[ خراب+ ئە] خراپە، کاول، وێرانە، کەلاوە.

خەراو/xeraw: ئانتـ:[ ع: خراب ]

1 – لەکارکەوتە.

2 – خراپ.

3 – وێران.

4 – جوێن، سخێف.

 تێبینی 
 گۆڕانکاری لەنێوان دەنگی( ب)و ( و)دا زۆرە لەزمانی کوردیدا، لەزۆربەی وشەکانی نێو کرمانجی باشوور دەنگی( ب) دەبێت بە( و). 

خەراوە/xerawe: ئانتـ، نتـ:

1 – خەرابە.

2 – خراپە.

خەراوەکار/xerawekar: ئانفا: دز، رێگر. 

خەراوەکەر/xeraweker: ئانفا: خەراوەکار.

خەراووتن/xerawutin: کتپ:[ خەراو+ وتن] سخێفگوتن، خوێندان، دژمانداین.

خەراووێژی/xerawuêjî: نتـ: خەراووتن.

خەراوی/xerawî: نچ: خراپی، بەدفەڕی.

.

.

.

.